Ads (728x90)

پەروەردەی دایك و باوك گەشە بە تواناکانی مێشك دەدات
کاتێك خۆرئاوا بیری (بێدینی) لە باوەش گرت، دووچاری هەڵوەشانەوەی خێزان و دوورکەتنەوەی  دایك و باوك لە ڕۆڵەکانیان بوون، ئەو ڕاستییە دەرەنجامی ئەو توێژینەوە تازەیەیە کە گەورەیی ئیسلام لە پەروەردەی دایك و باوك بۆ ڕۆڵەکانیان دەردەخات.

توێژینەوە تازەکە کە لە لایەن پەیمانگای (هۆتشکیس) تایبەت بە مێشك لە زانکۆی (کالغای) کەنەدی ئەنجامدراوە، دەڵێت: ژیان لەگەڵ دایك و باوك لە ساڵانی یەکەمی ژیان، دەبێتە هۆی گەشەکردنی زیاتری خانەکانی مێشك لە لای منداڵان!.

توێژینەوەکە دووپات لەوە دەکاتەوە، کە ژیان لەگەڵ دایك و باوك لە ساتەکانی گچکەییدا، یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەدەستهێنانی زاکیرەیەکی باشتر و چاکترکردنی وەزیفەکانی فێرکاری لە لای لاوەکان، لە کاتێکیشدا کە ئەوە یارمەتیدەرە بۆ پەرەپێدانی توانا هەماهەنگیی و کۆمەڵایەتییەکانی گەنجان.

توێژەران دووپات لەوە دەکەنەوە، کە ئەو منداڵانەی لەگەڵ دایك و باوكیان دەژین، چاودێری و سەقامگیریی دەروونی زیاتریان هەیە و، ئەوان لە ساڵانی یەکەمی ژیانیان کەمتر تووشی دڵەڕاوکێ و تەنگەژەی دەروونی دەبنەوە، کە بەلای ئەو توێژەرانەوە ئەوە هۆکارە بۆ زیادبوونی گەشەی خانەکانی مێشك لە لای هەردوو ڕەگەزەکە.

بۆیە دایك و باوك شایستە بەوەن ستایشیان بکەین و ڕێزیان لێبگرن و لە خودای گەورە بپاڕێینەوە لە ژێر سایەی ڕەحمەتی خۆی دایانبنێت، کە خودا فەرمانی ئەوەی پێکردووین، کاتێك لە ئایەتی (24) لە سوڕەتی (الاسراء) دەفەرمووێت: (( وَقُلْ رَبِّ ارْحَمْهُمَا كَمَا رَبَّيَانِي صَغِيرًا ))، واتە: بڵێ: په‌روه‌ردگارا، ڕه‌حميان پێبكه‌ و ميهره‌بان به‌ بۆيان، هه‌روه‌كو چۆن ئه‌وان ڕه‌حميان به‌ من كردوو و منيان په‌روه‌رده‌ كردووه‌ به‌ بچووكى و منداڵى.

إرسال تعليق