Ads (728x90)

سەرسوڕهێنەرترین شت لە مرۆڤەکاندا !!
کەسێك دەڵێت: چوومە لای پیاوێکی دانا بۆ ئەوەی پرسیاری شتێکی لێبکەم کە تووشی سەرسوڕمانیم بکات، گوێم لێگرت و پێیگووتم: دەتەوێ لەبارەی چییەوە پرسیار بکەی؟!.
منیش گوتم: ئایا سەیرترین و سەرسوڕهێنەرترین شت لە مرۆڤەکاندا چییە؟!!.
پیاوە داناکە وەڵامی دامەوە و گوتی: مرۆڤەکان لە منداڵێتیان بێزار دەبن!، پەلە دەکەن بۆ ئەوەی گەورە ببن!، ئینجا ئارەزوو دەکەن دووبارە ببنەوە منداڵ!.. مرۆڤەکان تەندروستی خۆیان لەسەر کۆکردنەوەی سەروەت و سامان دەفەوتێنن!، ئینجا سەروەت و سامانەکەیان خەرج دەکەن بۆ بەدەستهێنانەوەی تەندروستی!.. مرۆڤەکان بە نائارامی بیر لە داهاتوو دەکەنەوە و ئێستایان لە بیر دەکەن!، ئەوان نە لە ئێستا و نە لە داهاتوودا دەژین!.. مرۆڤەکان دەژین وەکو ئەوەی قەت نامرن!، دەشمرن وەکو ئەوەی قەت نەژیابن!.

کەسەکە دەڵێت: چەند ساتێك بە بێدەنگی تێپەڕین.

ئەو دەڵێت: ئەو جارە پرسیارم لە پیاوە داناکە کرد و پێمگووت: ئەو وانانەی ژیان کامانەن، کە پێویستە مرۆڤەکان فێری ببن؟!.

پیاوە داناکە وەڵامی دامەوە و گوتی:
  1. با مرۆڤەکان فێر ببن، کە ناتوانن هیچ کەسێك وا لێبکەن خۆشیانی بووێت، ئەوەی دەتوانن بیکەن ئەوەیە، کە خۆیان وا لێبکەن خۆشەویست بن...
  2. با مرۆڤەکان فێر ببن، کە خۆیان لەگەڵ ئەوانی تر بەراورد نەکەن..
  3. با مرۆڤەکان فێری لێبووردەیی ببن و لێخۆشبوون تاقیبکەنەوە..
  4. با مرۆڤەکان فێر ببن، کە دەبنە هۆکاری دروستکردنی برینی قووڵ لە ناخی خۆشەویستانیان لە ماوەی چەند خولەکێکدا، کە بۆ چارەسەرکردنیان، پێویستییان بە چەندین ساڵی دوورودرێژ هەیە..
  5. با مرۆڤەکان فێر ببن، کە دەوڵەمەندترین کەس ئەوە نییە کە خاوەنی زۆرترینە، بەڵکو دەوڵەمەندترین کەس ئەوەیە کە کەمترین جار موحتاج دەبێت..
  6. با مرۆڤەکان فێر ببن، کە کەسانێك هەن زۆریان خۆشدەوێن، بەڵام فێر نەبوونە چۆن گوزارشتی لێبکەن و دەریبخەن..
  7. با مرۆڤەکان فێر ببن، کە دوو کەس دەتوانن تەماشای یەك شت بکەن و هەردووکیان شتەکە بە شێوەیەکی جیاواز ببینن..
  8. با مرۆڤەکان فێر ببن، ئەوە بەس نییە یەکێك لەوەکەی تر ببورێت، بەڵکو پێویستە لەسەریان لە خودی خۆشیان ببورن.

إرسال تعليق