پڕتەقاڵ بە یەکێك لە خۆشترین میوەکان دادەنرێت و خەڵکێکی ئێکجار زۆر حەز بە خواردنی دەکەن.
چونکە بێجگە لە تامە خۆشەکەی شەربەتی سروشتی نایابیش لەخۆدەگرێت، ئەو شەربەتەش بە بەناوبانگترین جۆرە ترشەکان دەژمێردرێت.
ڕاسپاردەی پسپۆڕانی بواری خۆراکناسیش پێمان دەڵێن، ڕۆژانە پڕتەقاڵێك بخۆین، چونکە چەندین سوودی تەندروستی گرنگی تێدایە و دەشبێتە بەربەستێکی گەورە لە بەردەم گرفتە تەندروستییە گەورەکان.
لەو بابەتەماندا، تیشك دەخەینە سەر گرنگترین 10 سوودی تەندروستی زۆر گرنگ:
یەکەم/ بەهێزترکردنی کۆئەندامی بەرگری لەش: بەهۆی ئەوەی ڤیتامین C لەخۆدەگرێت، پڕتەقاڵ دەبێتە هۆی بەهێزترکردنی کۆئەندامی بەرگری لەش.
دووەم/ زیندووێتی بە پێست پێدەبەخشێت: بەهۆی ئەوەی مادە دژە ئۆکسیدەکان و ڤیتامین C لەخۆدەگرێت، پڕتەقاڵ دەبێتە یارمەتیدەر بۆ دروستکردنی مادەی (کۆلاجین)ـی گرنگ، کە ئەوەی دوایی چینێکی نەرم لە ژێر پێست دروستدەکات و زیندووێتی پێدەبەخشێت.
سێیەم/ بەسوودە بۆ چاو: بەهۆی ئەوەی مادە پۆتاسیۆم و ڤیتامین C و ڤیتامین A لەخۆدەگرێت، پڕتەقاڵ پێکهاتەیەکی بەسوود بۆ تەندروستی چاو دروستدەکات.
چوارەم/ دڵ دەپارێزێت: بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە پێکهاتەکانی (فلافۆنۆید) کە بە کەمکەرەوەی کۆلیسترۆل دادەنرێت، پڕتەقاڵ دەبێتە پارێزەری خوێنبەرەکان و مرۆڤ لە نۆرەی دڵ دەپارێزێت.
پێنجەم/ بەسوودە بۆ سکپڕی: بەهۆی ئەوەی ترشی (فۆلیك) لەخۆدەگرێت کە پژیشکەکان ئامۆژگاری سکپڕەکان دەکەن بیخۆن، پڕتەقاڵ زۆر گرنگە بۆ گەشەی خانەکانی مێشکی کۆرپەلە و پاراستنی منداڵ لە شێوانە جەستەییەکان.
شەشەم/ بەسوودە بۆ پارێزراوبوون لە شێرپەنجە: بەهۆی ئەوەی پێکهاتەی D لیمۆنین لەخۆدەگرێت، پڕتەقاڵ مرۆڤ دەپارێزێت لە جۆرەها شێرپەنجە: شێرپەنجەی سییەکان و شێرپەنجەی مەمك و شێرپەنجەی پێست، هەروەکو دژە ئۆکسیدەکان و ڤیتامین Cـی ناو پڕتەقاڵ یارمەتیدەرن و لە دژی خانە شێرپەنجەییەکان دەجەنگن.
حەوتەم/ بەسوودە بۆ برینی گەدە: بەهۆی ئەوەی ڕێژەیەکی باش لە ڕیشاڵەکان لەخۆدەگرێت، پڕتەقاڵ ڕێگری دەکات لە دروستبوونی قەبزی و برینی گەدە.
هەشتەم/ بە پیتە بۆ لایەنی سێکسی پیاوان: دژە ئۆکسیدەکان و ڤیتامین Cـی ناو پڕتەقاڵ، جۆری تۆوی پیاو “سپێرم” باشتر دەکات، ئەوەش زۆر بەسوودە بۆ بە پیتبوونی لایەنی سێکسی پیاوان.
نۆیەم/ بەسوودە بۆ تووشبووانی شەکرە: بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان، پڕتەقاڵ بە میوەی نموونەیی بۆ تووشبووانی نەخۆشی شەکرە دادەنرێت، بە تایبەت کە نابێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر لەناو خوێندا.
دەیەم/ بەسوودە بۆ وەرینی قژ: بەهۆی ئەوەی ڤیتامین C ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە دروستکردنی مادەی (کۆلاجین) کە هەڵدەستێت بە پاراستنی شانەکانی قژ و ڕێگریکردن لە قژ وەرین، لەسەرەوەش باسمانکرد کە پڕتەقاڵ ڤیتامین C لەخۆدەگرێت، بۆیە خواردنی پڕتەقاڵ بەسوودە بۆ چارەسەرکردنی وەرینی قژ.

إرسال تعليق