Ads (728x90)

پێش نووستن قسە بە مۆبایلەکانتان مەکەن
لێکۆڵینەوەیەکی نوێ، کە زانا سویدی و ئەمریکییەکان لەسەر کاریگەری پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان بە مۆبایل لەسەر تەندروستی مرۆڤ لە پێش نووستن ئەنجامیان داوە، دەریخستووە، خەوزڕان و سەرئێشە دروستدەکات.

ئەو تیمە هاوبەشەی زانایان، چەندین تاقیکردنەوەی ماوەدرێژیان لەسەر 35 پیاو و 36 ژن ئەنجامدا، کە تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 45 ساڵیدا بووە، هەمووشیان ئەو ئاماژانەیان دەزانی کەخاوەن لەرەلەرەی 884 مێگاهێرتزی نزیك لە ئاماژەکانی ئاخاوتنی ناو مۆبایل بوون.

ئەنجامەکانی ئەو تاقیکردنەوانەش ڕوونیان کردووەتەوە، کە قسەکردن بە مۆبایل بۆ ماوەی 1,5 کاتژمێر لە ئێواران و لە کاتی نووستندا، دەبێتە هۆی دەرکەوتنی نیشانەکانی ژانی لاسەر و خەوزڕان و لەدەستدانی تەرکیز.

تاقیکردنەوەکان ئەوەشیان دەرخستووە، کە هەموو بەشداربووان کاتێك بەیانیان بەسەردا هاتووە، بە دەست ژانی لاسەر و شڵەژانەکانی نووستن ناڵاندوویانە، دووپاتیشیان لەوە کردووەتەوە، کە ئەوان هەستیان بەوە کردووە باری تەندروستیان لە بەیانیاندا خراپ بووە.

بۆیە زانایان ئامۆژگاریمان دەکەن بە زەڕوورەتی خۆپاراستن و خۆ دوور خستنەوە لە ئەو تیشکانەی لە مۆبایلەوە دەردەچن.

إرسال تعليق