توێژەران لە پەیمانگای “بۆستن” بۆ توێژینەوە زانستییەکان، گەیشتنە ئەو ئەنجامەی، کە خواردنی سەوزە و میوە، پێدەچێت وا لە مرۆڤ بکەن زیاتر هەست بە بەختەوەری بکات.
تاقیکردنەوەکە، کە لە چوارچێوەیەکی فراوندا ئەنجامدرا و 14 هەزار کەسی گرتەوە، کە تەمەنیان لە 16 ساڵی زیاتر بوو، تێیدا 800 تەنیان لە سەوزە و میوە خوارد.
لە میانی ئەو توێژینەوەیەدا ڕوون بوویەوە، کە خواردنی سەوزە و میوەکە کاریگەری نەبووە لەسەر تەندروستی جەستەیی خۆبەخشانی تاقیکردنەوەکە، بەڵکو بە پێچەوانەوە، ئەوە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ورەیان، بەوەی ئەو خۆبەخشانەی بڕێکی زۆرتر لە سەوزە و میوەیان خوارد بوو، سروشت و مەزاجی گشتییان باشتر بووە، گەشبینتریش بوونە، کەسایەتی خۆشیان بە بەرزتر هەڵسەنگاندووە.
پێشتریش سەرچاوە زانستییەکان باسیان لەوە کرد بوو، کە زانایان لە زانکۆی “ئۆکسفۆرد” سەلماندوویانە، کە خواردنی میوە بە شێوەی ڕۆژانە، ڕێژەی تووشبوون بە نۆرەی دڵ و وەستانی دڵ بە ئەندازەی 40% کەمدەکاتەوە.

إرسال تعليق