Ads (728x90)

دۆزینەوەی چارەسەری یەکجاری نەزۆکی پیاوان
تیمێکی زانستی لە زانکۆی “ستانفۆرد”ـی ئەمریکی بە سەرۆکایەتی “ڕیگیرۆ پێرا”، توانیان بۆ یەکەم جار تۆوی پیاو “سپێرم” لە خانە پێستییەکانی پیاو دروستبکەن.

لەو کارە زانستییەدا، تیمە زانستییەکە سوودیان لە هەندێك پیاو وەرگرت کە بە دەست نەزۆکی دەناڵێنن بەهۆی شێوانی بۆماوەییەوە، بەوەی زانایان لە پێستی ئەو پیاوانە شانە ڕیشاڵییەکانیان وەرگرت، پێش ئەوەی بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا بۆماوەیی، بیانگۆڕن بۆ خانە قەدیەکان، ئەوەش دوای چاندنی ئەو شانە ڕیشاڵیانە لە جەستەی مشکەکان.

دۆزەرەوەکانی ئەو شێوازە تازەیەی چارەسەرکردنی نەزۆکی دووپات لەوە دەکەنەوە، کە هەزاران پیاو هیوای چاکبوونەوەی یەکجارەکیان لە نەزۆکی بەدەستهێناوە، تەنانەت ئەو ڕێگا نوێیە بە کارا و کاریگەر دادەنرێت لە حاڵەتە زۆر ئاڵۆزەکانی نەزۆکیشدا.

سەرۆکی تیمە زانستییەکە دەڵێت: بەردەوام دەبین لە کارەکەمان و ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی زیاتر بە مەبەستی گۆڕینی خانە قەدیەکان بۆ خانە سێکسییەکان، ئەگەریش لەو هەنگاوەماندا سەربکەوین، کێشەی نەزۆکی پیاوان دەبێتە بەشێك لە ڕابردوو.

شایانی ئاماژەپێدانە، کە بە تەنها لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا، زیاتر لە 4,6 ملیۆن کەس بە دەست نەزۆکی دەناڵێنن.

إرسال تعليق