Ads (728x90)

بەهۆی ئایفۆن 6ـەوە سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات!
بۆ لەمەودوا شتێکی نامۆ نییە، کە کۆمپانیای “سامسۆنگ”ـی کۆری گاڵتە بە کۆمپانیای “ئەپڵ”ـی ئەمریکی بکات، چونکە زوو زوو کۆمپانیا ئەمریکییەکە دەکەوێتە ژێر ڕەحمەتی ڕەخنە و پەلاری کۆمپانیا کۆرییەکە، ماوە ماوەش تایبەتمەندییە جیاوازەکانی بەرهەمەکانی نمایش دەکات و لەوێوە گاڵتە بە بەرهەمەکانی کۆمپانیای “ئەپڵ” دەکات.

دوو ڕۆژ لەمەوبەریش کۆمپانیای “ئەپڵ” خۆی لەسەر سینیەکی زێڕین بۆ کۆمپانیاکانی “ئێچ تی سی” و “وەن پلەس” و “سامسۆنگ” و کۆمپانیاکانی دیکە نمایشکرد، چونکە پاش ئەوەی کۆمپانیای “ئەپڵ” سەرسەختترین ناڕازیبووەکان بوو بۆ بەرهەمی مۆبایلە شاشە گەورەکان، ئەوجارەیان ڕای خۆی گۆڕی، کاتێك مۆبایلی ئایفۆن (6)ـی ئاشکرا کرد بە شاشەیەکی 4.7 ئینجی، هەر ئەوەنا بە تەنیا، بەڵکو کۆمپانیا ئەمریکییەکە مۆبایلی ئایفۆن (6 پلاس)ـیشی ئاشکرا کرد بە شاشەیەکی گەورەتر بە شاشەیەکی 5.5 ئینجی!.

کۆمپانیای “سامسۆنگ” کە پێشەنگە لە بواری شاشە گەورەکانی مۆبایل، ئەوجارەیان دەستەواژەیەکی بەناوبانگی باوکی ڕۆحی کۆمپانیای ئەمریکییەکە “ستیڤن جۆبز”ـی وەرگرتووە، کە پێش کۆچکردنی بۆ گاڵتەکردن بە مۆبایلەکانی کۆمپانیای “سامسۆنگ” دەریبڕیبوو: “هیچ کەسێك لە هیچ کاتێکدا ناچێت مۆبایلی شاشە گەورە بکڕێت”، ئەوەش لە ئاماژەیەکی ڕووندا بۆ ئەوەی کە کۆمپانیای “ئەپڵ” نەیتوانی پارێزگاری لە سیاسەتی خۆی بکات و شوێن هەنگاوەکانی کۆمپانیای “سامسۆنگ” کەوتووە!، چونکە ماوەیەکی دوورودرێژە کۆمپانیا کۆرییەکە مۆبایلی شاشە گەورە بە قەبارەکانی 4.7 ئینجی و 5.5 ئینجی پێشکەش دەکات، کە سەرکەوتنی سەرنجڕاکێشیان بەدەستهێناوە.

وێنەی گاڵتەکردنەی سامسۆنگ بە ئەپڵ:

بەهۆی ئایفۆن 6ـەوە سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات!





















ئامادەکردنی بەشی ئایتی ماڵپەڕی قەڵەم پرێس.

إرسال تعليق