سوڵتانێك سەربوردەیەکی زۆر سەیر و سەرسوڕهێنەری خۆی دەگێڕێتەوە و دەڵێت: شەوێکیان دڵی زۆر توند دەبێت و هۆکارەکەشی نازانێت..!، بۆیە بانگی بەرپرسی پاسەوانەکانی دەکات و حاڵەتەکەی خۆی بۆ باس دەکات، ئەو فەرمانڕەوایەش عادەتی وا بوو شەوان بە نهێنی خەڵکی بەسەر دەکردەوە.
فەرمانڕەوا بە بەرپرسی پاسەوانەکانی دەڵێت با بچینە دەرەوە و کەمێك لەناو خەڵکدا بڕۆین، ئەوە بوو بە ڕێکەوتن تا گەیشتنە مەیخانەیەك، بینیان پیاوێك لەسەر زەوی کەوتووە، سوڵتان دەیجووڵێنێت و دەبینێت مردووە!، بەڵام ئەوەی سەیرە خەڵك بە دەوروپشتی تەرمەکەی دێن و دەچن و گوێی پێنادەن!، بۆیە سوڵتان بانگی خەڵکەکەی کرد و ئەوانیش نازانن ئەوە سوڵتانە!، پێیدەڵێن چیت دەوێ؟!، سوڵتان دەڵێت: ئەو پیاوە مردووە و کەس هەڵیناگرێت، ئەوە کێیە و کەسوکارەکەی لە کوێن؟!.
خەڵکەکە بە سوڵتان دەڵێن: ئەوە فلان بێدین و عارەقخۆر و داوێنپیسەیە..!، سوڵتانیش پێیان دەڵێت: باشە ئەوە لە ئۆممەتی موحەممەد نییە (د.خ)؟!.
سوڵتان بە خەڵکەکە دەڵێت: لەگەڵ من هەڵیگرن با بیبەینەوە بۆ ماڵەوەی، ئەوە بوو بردیانەوە بۆ ماڵەوەی و بۆ ناو کەسوکارەکەی، کاتێك خێزانەکەی تەرمەکەی بینی، دەستی کردە گریان، خەڵکەکەش ڕۆیشتن، تەنها سوڵتان و بەرپرسی پاسەوانەکانی لەوێ مانەوە.
سوڵتان بە خێزانەکەی وت: خەڵك دەڵێن ئەو پیاوە پیاوێکی خراپ و بێدین و عارەقخۆر و داوێنپیسە..!، تەنانەت هەر گوێیان بە مردن و جەنازەکەشی نەدا؟!.
خێزانەکەی وتی: من پێشبینی ئەوەم دەکرد..!، چونکە مێردەکەم هەموو شەوێك دەچووە مەیخانە و چەند توانای هەبوایە عارەقی دەکڕی و دەیهێنایە ماڵەوە و دەیکردە ناو ئاودەستەوە و دەیوت: بۆیە ئەوە دەکەم تا خراپەی ئۆممەتی موحەممەد (د.خ) کەم بکەمەوە و دووریان بکەمەوە لە عارەقخۆری..!، دەشچووە شوێنی لەشفرۆشی و پارەی دەدایە خاوەنی شوێنەکە و پێی دەوت: ئەمشەو تا بەیانی لەسەر حیسابی من دەرگا دابخە و دەگەڕایەوە ماڵەوە و دەیوت: سوپاس بۆ خوای گەورە، کە ئەمشەو خراپەم لەو ژنانە و گەنجانی ئۆممەتی موحەممەد (د.خ) دوور خستەوە!.
خێزانەکەی درێژەی بە قسەکانی دەدات و دەڵێت: کە مێردەکەم دەچووە ئەو شوێنانە، خەڵکی دەیاندیت و بە خراپ قسەیان لەسەر دەکرد، بۆیە جارێکیان پێموت: خەڵك ئەوەندە بە خراپ باست دەکەن، ئەگەر بمریت کەس نابێت جەنازەکەت بشوات و نوێژت لەسەر بکات و ژێر خاکت بکەن!، بەڵام ئەو پێکەنی و وتی: مەترسە، سوڵتانی موسڵمانان و زانایان و پیاوچاکان نوێژم لەسەر دەکەن!.
هەرواش بوو، چونکە سوڵتانی موسڵمانان و زانایان و پیاوچاکان و خەڵکێکی زۆر لەگەڵ جەنازەکەی چوونە سەر قەبران، لە ڕاستیشدا ئەو پیاوە لە ژیانی دینداری و چاکەکاری خۆیدا، موسڵمانێکی سوڵتان بووە!.
ئەوەی لەو چیرۆکە فێری دەبین ئەوەیە، بەوەی دەیبینین و گوێمان لێ دەبێت حوکم لەسەر کەس نەدەین، چونکە ئەگەر نهێنییەکان و شتە شاراوەکان بزانین، زمانمان لاڵ دەبێت!!!.

إرسال تعليق