ئامێرەکە، ئەستوورییەکەی دەگاتە تەنها 6 میلیمەتر، بەڵام بە دڵنیاییشەوە سووکترین تابلێت نییە، چونکە کێشەکەی دەگاتە 310 گڕام، واتا کەمێك قوڕسترە لە تابلێتی گۆگڵ “Nexus 7 2013”.
تابلێتە تازەکەی کۆمپانیای “DELL” تا ئێستا نەکەوتۆتە بازاڕەکانەوە، بەڵام لەلایەن بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە لە میانی کۆنگرەی کۆمپانیای “ئینتل” بۆ گەشەپێدەران نمایشکرا، بەوەی ئامێرەکە بە پرۆسێسەری بەرهەمهێنراو لەلایەن “ئینتل”ـەوە کار دەکات، ئەوەش یەکەم پرۆسێسەرە تایبەتمەندی “ReasSense 3D” هەڵبگرێت، کە لەگەڵ کۆمەڵێك هەستەوەر کار دەکات، کە دەرفەتی پێوانەکردنی مەسافەی نێوان جەستەکان لەناو وێنەدا دەڕەخسێنێت، بەوەی بەکارهێنەر دەتوانێت بە کردەیی دوو خاڵ لەسەر وێنەکە دابنێت و بزانێت مەسافەی نێوانیان چەندە، بەڵام گرنگترین شت لەو تایبەتمەندیەدا ئەوەیە کە دەتواندرێت دەسکاری وێنەی پێبکرێت و فێڵی تێدا بکرێت، هەروەها کاریگەرییە جیاوازەکانی بخرێتە سەر.
بێجگە لەوانەش، تابلێتە تازەکە شاشەیەکی هەیە بە ئەندازەی 8.4 ئینج، کوالێتی وێنەکەشی 1600×2560 پێکسڵە لە جۆری OLED، بڕیاریش وایە لە سەرەتای مانگی نۆڤەمبەری ئەمساڵ بگاتە بازاڕەکان، ئەو کاتەش دەتوانین هەموو مواسەفات و تایبەتمەندییەکانی بزانین.
إرسال تعليق