Ads (728x90)

تایبەتمەندی و سەرکێشییەکی نوێی فەیسبووك
هەواڵەکان پشتڕاستی دەکەنەوە، کە کۆمپانیای فەیسبووك لە ئێستادا گەشە بە میکانیزمێکی نوێی گەڕان دەدات تایبەت بە بەکارهێنەرانی مۆبایلە هۆشمەندەکان، ئەویش بە بەکارهێنانی پۆست و بڵاوکراوەکان، کە هاوڕێیان بڵاویان کردوونەتەوە، تەنانەت ئەگەر لە ماوەیەکی دووریش بێت، ئەوەش بە ڕێگەی وشە دەرخەرەکان.

فەیسبووك لە ڕێی ئەو تایبەتمەندی و شێوازە تازەیەوە، دەیەوێت ڕکابەری بزوێنەری گەڕانی بەناوبانگی جیهانی “گۆگڵ” بکات.

ڕای بەهێز ئەوەیە، کە میکانیزمە تازەکەی گەڕان، بە درێژبووبوونەوەی بزوێنەری گەڕانی “Graph” دادەنرێت، کە پێگە زەبەلاحەکەی فەیسبووك لە ساڵی ڕابردوو بە مەبەستی یارمەتیدانی بەکارهێنەران لە گەڕان بەدوای کەسەکان و پەیجەکان و گروپەکان پێشکەشیکرد بوو، ئەو کات بەکارهێنەران دەیانتوانی بە بەکارهێنانی ئامرازگەلی دیاریکراوی وەکو ئەو شوێنەی تێیدا نیشتەجێن یان سەردانیان کردووە سوودی لێوەربگرن، بەبێ ئەوەی پێویستیان هەبێت بە هەژمارە ئەسڵییەکانیان.

لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردووش، فەیسبووك هەڵسا بە فراوانکردنی گەڕان لەسەر بزوێنەری “Graph”، بەدەر لە ناوەڕۆکی تایبەتی هەژمارەکان، کە پۆست و نوێکردنەوەی باری کەسەکانیشی گرتەوە، بەڵام وێڕای ئەوەش بزوێنەری “Graph” بە دەست خاوی لە دۆزینەوەی ئەنجامەکان دەیناڵاند، ئەنجامەکانیش بۆ هەموو بەکارهێنەرانی پێگەکە لەسەر هەموو ئامرازەکانی پەیوەندیکردن بەردەست نەبوو، بۆ نموونە بەکارهێنەرانی مۆبایلە هۆشمەندەکان نەیاندەتوانی سوودی لێببینن.

لەگەڵ دوا هەنگاویشدا، کۆمپانیای فەیسبووك دەرفەت بە بەکارهێنەرانی مۆبایل دەدات تایبەتمەندییە تازەکە بەکاربهێنن، بەوەی بەکارهێنەران دەتوانن وشە دەرخەرەکان بەکاربهێنن لە گەڕان بەدوای کۆمێنت و پۆستە کۆنەکانی بەکارهێنەران، کۆمپانیاکەش بە مەبەستی باشترکردنی گەڕان، هەڵدەستێت بە دروستکردنی لیستێکی تایبەت بە زانیارییەکانی بەکارهێنەر.

لەگەڵ ئەوەش، کۆمپانیای فەیسبووك سوورە لەسەر پاراستنی تایبەتمەندیی بەکارهێنەرانی، بەوەی ڕێگە نادات بە پیشاندانی ئەنجامی پۆستە کۆنەکانی هاوڕێیانی بەکارهێنەر، تەنها ئەوانە نەبێت کە لەگەڵ کەسەکەی دەگەڕێت بەشداریان پێکراوەکە.

إرسال تعليق