لە یارییەکی دۆستانەدا، کە دووبارەکردنەوەی یاری کۆتایی جامی جیهانی بەڕازیل بوو، دوێنێ شەو هەڵبژاردەی مانشافتی ئەڵمانیا لەسەر خاکی خۆی و لە یاریگای “دۆسڵدۆرف” میوانداری هەڵبژاردەی تانگۆی ئەرجەنتینی کرد.
لەو یارییەدا، هەڵبژاردەی تانگۆ گورزێکی کاریگەری لە هەڵبژاردەی مانشافت وەشاند و تۆڵەی شکستەکەی یاری کۆتایی مۆندیالی لێکردەوە، پاش ئەوەی بە ئەنجامی (4-2) یارییەکەی برەوە، تانگۆ جارێکی دیکەش ڕەونەقی خۆی پیشانی هەوادارانی تۆپی پێی جیهانی دایەوە و سەلماندی کە یەکێکە لە تیپە بەهێزەکانی جیهان.
لەو یارییەدا کە “لیۆنێل میسی”ـی ئەستێرە و کاپتنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەهۆی پێکانەوە بەشداری نەکرد، هاوڕێکانی بە ئاستێکی بەرزتر و جوانتر وێنەیەکی جوانی تۆپی پێی تانگۆیان پێشکەشکرد، بە تایبەت یاریزانی بە توانا و لێهاتوو “ئەنخێل دیماریا”، کە کلیلی سەرەکی سەرکەوتنەکە بوو و توانی سێ گۆڵ دروستبکات و گۆڵێکیش تۆمار بکات.
هەڵبژاردەی مانشافتی ئەڵمانیاش زەنگێکی مەترسیداری بۆ لێدرا و پەیامی ڕاستەقینەی دۆڕانەکەی وەرگرت، کە پارێزگاریکردن لە نازناوی پاڵەوانی جیهان، زەحمەتترە لە بە دەستهێنانی نازناوەکە خۆی، بۆیە دەبێت پێداچوونەوەیەکی ورد بە نەخشە و پلانی داهاتووی خۆیان بکەن.

إرسال تعليق