Ads (728x90)

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی ئایفۆن 6
لە مۆبایلی ئایفۆن 6ـی داهاتوودا، چەندین تایبەتمەندی تازە هەن، کە کۆمپانیای “ئەپڵ” لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئامێرە تازەکانی “سامسۆنگ” پشتی پێدەبەستێت، کە لێرەدا گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ئامێری ئایفۆن 6 دەخەینەڕوو.

یەکەم/ شاشەی شووشەی یاقووتی:

کۆمپانیای “ئەپڵ” بڕیاریداوە شاشەی ئامێری ئایفۆن 6 لە یاقووتی دەستکرد بێت کە بریندار نابێت، ئەو جۆرە شاشەیەش زیاتر لە جارێك لەگەڵ چەقۆ و کلیل و ئامرازە تیژەکان تاقیکراوەتەوە، بەبێ ئەوەی بە شێوەیەکی سادەش کاریگەری لەسەر شاشەکە دروستبکەن، کۆمپانیای “سامسۆنگ”ـیش نەیتوانی ئەو تایبەتمەندییە لە ئامێرە تازەکانیدا جێبەجێ بکات.

دووەم/ وردەکاری دیزاین:

گرنگترین تایبەتمەندی ئامێرەکانی کۆمپانیای “ئەپڵ”، وردەکارییە بچووکەکانی دیزاینە، کە وا دەکات شێوەی بەرهەمەکانی لە پلەی یەکەمدا بێت، بۆیەش کۆمپانیای “ئەپڵ” بڕیاریداوە ڕووناکییەکی کەم بۆ دروشمەکەی دابنێت لەو کاتەی ئاگادارکردنەوەکان دەگەنە ئامێری ئایفۆن 6، هەروەکو هەندێك گۆڕانکاریشی لە تەنیشتەکان و ئەستوورایی مۆبایلەکەدا کردووە.

سێیەم/ ئامێرە پێشکەوتووەکانی هەستپێکردن:

مۆبایلی داهاتووی کۆمپانیای “ئەپڵ” ژمارەیەکی زۆر ئامێری هەستپێکردنی وردی بۆ دانراوە، کە لە چاودێریکردنی ڕێژەی لێدانەکانی دڵ و توانای جەستەیی و زۆر شتی دیکە (کە کۆمپانیاکە ناوی نەهێناون) بەکاردێن.

چوارەم/ پاتری:

هەمیشە کۆمپانیای “سامسۆنگ” لە ڕکابەریکردنی کۆمپانیای “ئەپڵ” پشتی بە لاوازی پاتری لە مۆبایلەکانی ئەوەی دوایی دەبەست و لە ڕێکلامەکانی بانگەشەکردن بۆ بەرهەمەکانی گاڵتەی پێدەکرد، بەڵام بەمدواییانە کۆمپانیای “ئەپڵ” داهێننامەیەکی لە بواری دروستکردنی پاتریدا بەدەستهێنا کە بۆ درێژترین ماوە بەردەوام دەبێت لە کارکردن و پێش پاتری بەرهەمەکانی کۆمپانیای “سامسۆنگ” کەوت، هەروەها تایبەتمەندی دووبارە شەحن کردنەوەی هەیە بە شێوەی لاسلکی.

پێنجەم/ سیستەمی کارپێکردن:

سیستەمی کارپێکردنی ios8 بۆ مۆبایلی iphone 6 دانراوە، ئەوەش باشترین سیستەمی کارپێکردنە بە ڕەهایی لە ڕووی سەلامەتی و خێرایی و پشتگیریکردنی پڕۆگرامە پێشکەوتووەکان.

إرسال تعليق