Ads (728x90)

حیجاب وێنەی کەسێتی ژن جوانتر دەکات
ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەكی نوێ، کە لە گۆڤارێکی زانستی بەڕیتانی بڵاوکراوەتەوە، دووپات لەوە دەکاتەوە، کە ئافرەتانی بەڕیتانی، ئەوانەی لەسەر پۆشینی حیجاب و داپۆشینی جەستەیان ڕاهاتوون، وێنەی کەسێتی و دەروونیان ئیجابیترە بە بەراورد بە هاوتاکانیان، ئەوانەی پەیڕەو لە پۆشینی حیجاب و داپۆشینی جەستەیان ناکەن.

ئەنجامی لێکۆڵینەوە تازەکە، کە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی وێستمنیستێر “Westminster”ـەوە ئەنجامدراوە و لە گۆڤاری زانستی دەروونناسی بەڕیتانی “British Journal of Psychology” بڵاوکراوەتەوە، دەریدەخات، ژنانی بەڕیتانی، ئەوانەی ڕاهاتوون لەسەر پۆشینی حیجاب و داپۆشینی جەستەیان، وێنەی کەسێتی خۆیان لەناو کۆمەڵگا بە شێوەیەکی ئیجابیانەتر پیشانداوە، کەمتریش نیگەرانن سەبارەت بە کێشی جەستەیان و، کەمتریش کاریگەری جوانی نموونەییان بە سەرەوەیە، کە ئەو دووانەی دوایی، لە هۆیەکانی ڕاگەیاندنی خۆرئاوا نمایش دەکرێن.

توێژەران ئاماژەیان بەوەشکردووە، کە توێژینەوەکانی پێشوو، کە بەراوردیان لە نێوان ئافرەتانی باڵاپۆش و ئافرەتانی ناموسڵمان و عەلمانی کرد بوو، کاریگەری گرنگی ناسنامەی ئیسلامیان لە خۆرئاوا پشتگوێ خستبوو، بۆیە توێژەران ئەوجارە بڕیارندا بەراوردی جیاوازی نێوان ژنانی موسڵمانی باڵاپۆش و ژنانی موسڵمانی دیکە بکەن، سەرەنجام بۆیان دەرکەوت، ژنانی موسڵمانی باڵاپۆش زیاتر لە جەستەی خۆیان ڕازی بوون، کەمتریش ترسی کۆمەڵایەتی خۆیان پەیوەند بە شێوە و ڕوواڵەتیان دەربڕیووە، هەروەکو کەمتریش فشاری جوانی نموونەییان لەسەر بووە، کەسایەتی خۆشیان لەسەر بنچینەی ڕوواڵەتی دەرەوەیان هەڵنەسەنگاندووە.

إرسال تعليق