لەوانەیە زۆر کەس نەزانێت، کە کەعبەی پیرۆز، بە درێژایی مێژوو چوار جار تێکدراوە، چ بە هۆکاری سروشتییەوە بێت، یان بەهۆی ململانێ سەربازییەکانەوە بێت.
بەبۆنەی نزیکبوونەوەی وەرزی حەج و تەواف کردنی ئەو شوێنە پیرۆزە لەلایەن حاجییەکانەوە، لە بەشی ئایینی ماڵپەڕی قەڵەم پرێس بە باشمانزانی ئەو بابەتە گرنگە بۆ هاوڕێیان و خۆشەویستان و تەواوی موسڵمانانی کوردزمان پۆست بکەین.
بە درێژایی مێژوو چوار جار کەعبەی پیرۆزی ماڵی خوای گەورە تێکدراوە، بەمشێوەیەی خوارەوە:
جاری یەکەم/ ئەو کاتەی لەلایەن قوڕەیشییەکان لە ساڵی پێنجی پێش پێغەمبەرایەتی حەزرەتی موحەممەد (دخ)، بە ئامانجی نۆژەنکردنەوە تێکدراوە، دوای ئەوەی لافاوەکان کاریگەری گەورەیان لەسەر دروستکرد بوو، بۆیە قوڕەیشییەکان ئارەزوویان کرد تێکبدرێت و سەرلەنوێ بنیات بنرێتەوە.
جاری دووەم/ ئەو کاتەی “یەزیدی کوڕی موعاویە” گەمارۆی مەککەی پیرۆزیدا، بەهۆی ئەوەی “عەبدوڵای کوڕی زوبێر” خۆی تێدا داڵدە بوو، بۆیە بە مەنجەنیق پەلاماری کەعبەی پیرۆزیدا و بەشێکی سووتا و خاپوور بوو، بۆیە لە پاش ئەو ڕووداوە “عەبدوڵای کوڕی زوبێر” هەڵسا بە سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی.
جاری سێیەم/ ئەو کاتەی “عەبدولمەلیکی کوڕی مەڕوان” فەرمانی تێکدان و بنیاتنانەوەی کەعبەی پیرۆزیدا لە نوێوە لەسەر هەمان ئەو شێوەیەی پێش نۆژەنکردنەوەکەی “عەبدوڵای کوڕی زوبێر” لەسەریبوو.
جاری چوارەم/ ئەو کاتەی لە ساڵی 1040ـی کۆچی کەعبەی پیرۆز نوقمی لافاو بوو، کە کاریگەرییەکی زۆر لەسەر دروستکرد، بۆیە فەرمانڕەوای ئەو کاتەی میسر “موحەممەد عەلی پاشا” فەرمانیکرد بە تێکدان و سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی بە مەبەستی گەشەپێدان و بەهێزکردنی.

إرسال تعليق