ڕاجی، منداڵێکی بچووك بوو، بە دەگمەن نەبێ، ئەگینا هەمیشە ئامۆژگاری و فەرمانەکانی دایکی ڕەت دەکردەوە.
وەرزی هاوین بوو، وادەی پشووی خوێندن بوو، دایکەکە بە موفاجەئەوە تەماشای کرد، کە کوڕەکەی ناوماڵ پاك دەکاتەوە و یارمەتی دەدات لە کڕینی کەلوپەل و پێداویستییەکان!، کوڕەکە لە ماوەی ڕۆژدا زۆر چالاك و گورجوگۆڵ بوو، بە تەرزێك ببووە جێگەی سەرسوڕمانی دایکی!.
ئێوارەیەکیان، پاش خواردنی ژەمە نانی ئێوارە، لەو دەمەش کە باوکی کوڕەکە لە سەفەردا بوو بۆ وڵاتێکی دیکە بە مەبەستی کارکردن، دووبارە کوڕەکە دایکی تووشی موفاجەئە کردەوە، کاتێك دایکەکە کاغەزێکی بینی تێیدا نووسرا بوو:
گواستنەوەی زبڵ و پاشماوە = یەك دۆلار.
پاککردنەوەی ناوماڵ = دوو دۆلار.
یارمەتیدان لە دانانی خواردن لەسەر = یەك دۆلار.
کڕین و هەڵگرتنی کەلوپەل و پێداویستییەکەکان = دوو دۆلار.
کۆی گشتی کە داوات لێکراوە = 6 دۆلار.
دایکەکە هەستی بەوە کرد، کە کوڕەکەیان هەست بەوە ماندووبوون و ناڕەحەتییە ناکات کە دایك و باوکی لە پێناویدا دەیبینن، بۆیە پێیوت: کوڕەکەم، ئەگەر ئەرك نەبێت ئەو کاغەزەم بدەرێ، کاغەزەکەی لێ وەرگرت و بۆی نووسی:
گرانایی سکپڕی و ناڕەحەتییەکان بەهۆی تۆوە بۆ ماوەی 9 مانگ = بەلاش.
شەونخوونی من و گریانی تۆ بە درێژایی شەو = بەلاش.
دڵەڕاوکێ و خەمەکانم لە کاتی چوونە دەرەوەت لە ماڵ = بەلاش.
سەفەری باوکت تا ژیانێکی خۆشت بۆ دابین بکات و بە خۆیشی لە غەریبیدا بێت = بەلاش.
لە کۆتایشدا دایکەکە بەو ڕستەیە کۆتایی بە نووسینەکەی هێنا: “کوڕەکەم، خۆشەویستی بە پارە نییە!”.
ڕاجی نووسینەکانی دایکی لەسەر کاغەزەکە خوێندەوە و لەو ساکەوە تا ئێستاش لەو وانە گەورەیە تێگەیشت کە دایکی پێشکەشیکردووە.
هەر کەسێك کەسێكی خۆش بوێت، هەر شتێکی پێشکەش بکات و قوربانی لە پێناودا بدات، نابێت چاوی لە پارە بێت، چونکە خۆشەویستی بە پارە نییە!.
تێبینی/ “ڕاجی” ناوێکی خوازراوە.

إرسال تعليق