لە گرنگترین و بەهێزترین یاری هەفتەی سێیەمی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا “لالیگا”، هەردوو یانەی مەدریدی پایتەخت، ڕیال مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید بەیەکگەیشتن.
یارییەکە لەسەر یاریگای “سانتیاگۆ بێرنابیۆ”ـی تایبەت بە یانەی ڕیال مەدرید بەڕێوەچوو، بۆیە یانەی شاهانە چانسی زیاتر بوو بۆ بردنەوە، بەڵام لە خولەکی 10ـی یارییەکە و لە تۆپێکی جێگیر لە کۆڕنەردا، “تیاگۆ میندیز”ـی یاریزانی یانەی میوان توانی گۆڵی پێشکەوتن تۆمار بکات و ئەرکی یانەی خاوەن یاریگای قوڕستر کرد، ئەوە بوو کەتیبەکەی “کارلۆ ئەنشیلۆتی” خۆیان ڕێکخستەوە و کۆنتڕۆڵی تۆپ و یاریگایان کرد، تا لە خولەکی 26ـی یارییەکە ناوبژیوان پەناڵتییەکی بۆ هەژمارکردن و لەلایەن “کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ”ـەوە بە سەرکەوتوویی جێبەجێکرا، وێڕای چەندین هێڕشی مەترسیداری دیکەی هاوڕێیانی “کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ”، بەڵام گێمی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی یەکسانبوونی ئیجابی 1-1 کۆتاییهات.
لە گێمی دووەمی یارییەکەدا، ئاستی یاریزانانی ڕیال مەدرید وەکو پێویست نەبوو، بە پێچەوانەی یاریزانانی ئەتلەتیکۆ مەدرید کە بە باشتر و بەهێزتر دەرکەوتن، ئەوبوو لە خولەکی 76ـی یارییەکەدا یاریزانی بە توانا “ئەردا تۆران” گۆڵی دووەمی ئەتلەتیکۆ مەدریدی تۆمار کرد و ئەنجامەکەی بۆ بەرژەوەندی تیپەکەی گۆڕی، سەرەڕای هەوڵی زۆر بۆ یەکسانکردنەوەی یارییەکە، بەڵام یاریزانانی یانای شاهانە نەیتوانی بە ئەنجامەکە ڕابگاتەوە و ئەرکی گرانی خۆی لە ڕکابەرییەکان کەمێك سووك بکات، یارییەکەش بە ئەنجامی 2-1 بە بردنەوەی ئەتلەتیکۆ مەدرید کۆتاییهات.
بەو دۆڕانەش، زنجیرەی شکستەکانی یانەی ڕیال مەدرید و لەدەستدانی خاڵەکانی لە خشتەی ڕیزبەندی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا “لالیگا” بەردەوامە، ئەوەش قەیرانێکی گەورەیە و زۆرترین پرسیاری لەسەر شێواز و پلانی یاریکردنی “کارلۆ ئەنشیلۆتی”ـی ڕاهێنەر دروستکردووە!.

إرسال تعليق