هەردوو گورچیلەی مرۆڤ بە گرنگترین ئەندامەکانی لاشە دادەنرێن، چونکە چەندین ئەرکی گرنگ جێبەجێ دەکات، ئەوەش وا دەکات ئەگەر کەموکوڕییەكیان تێدا ڕووبدات، ببێتە هۆکاری تووشبوون بە شکستی گورچیلە، بۆیە پاراستنی تەندروستی گورچیلە کارێکی لەپێشینەیە لە پێناو پاراستنی تەواوی جەستە لە نەخۆشییەکانی دیکە.
گورچیلە هەڵدەستێت بە پاککردنەوەی خوێن 300 جار لە هەر ڕۆژێکدا، هەروەکو هەڵدەستێت بە دروستکردنی میز، کە کار دەکات لەسەر فڕێدانی ژەهرەکان کە لە ئەنجامی مێتابۆلیزم پەیدا دەبن، بێجگە لەوەش گورچیلە کۆنتڕۆڵی بڕی خوێ و شلەکانی ناو جەستەش دەکات، کاریش دەکات لەسەر ڕێکخستنی فشاری خوێن.
هەوکردنی میزەڕۆ
پزیشکەکان دەڵێن: تووشبوون بە هەندێك نەخۆشی، پێدەچێت ئاگادارکردنەوە بێت بە شکست و لەکارکەوتنی گورچیلە، وەکو هەوکردنی میزەڕۆ، چونکە ئەنجامی هەوکردنە توندەکان زۆر ترسناکە، بۆیە زۆر گرنگە لەو حاڵەتەدا تووشبوو چارەسەرە پزیشکییەکان بە ئەندازەی پێویست بەکاربهێنێت، لەو ڕووەوە “ڕۆدلۆف هێتمەر” پسپۆڕ لە نەخۆشییەکانی میزەڕۆ دەڵێت: لە حاڵەتی هەوکردنە توندەکان، لەوانەیە بەکتریا لە میزەڕۆوە دزە بکاتە ناو خوێن، ئێمەش ئەوە بە ژەهراویبوونی خوێن ناوزەد دەکەین، ڕوودانی ئەوەش هەڕەشە لە ژیانی کەسە تووشبووەکە دەکات.
لە لایەکی دیکەوە “عابید دۆما” پزیشکی پسپۆڕ لە نەخۆشییە گشتییەکان لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا دەڵێت: خواردنەوەی شلەمەنییە پێویستەکان و پشتبەستن بە سیستەمێکی خۆراکی هاوسەنگ و خۆپاراستن لە میز نەکردن لە کاتی خۆی، هەروەها وەرزشکردنیش، هەموو ئەوانە فاکتەری گرنگن، کە یارمەتیدەرن لەسەر پاراستنی گورچیلەکان لە تووشبوون بە شکست و لەکارکەوتنی گورچیلە.

إرسال تعليق