ژنە توێژەری بەناوبانگی خۆرئاوایی “جۆسلین سیزاری”، لە سەنتەری “بێرکلی” بۆ ئایینەکان و ئاشتی و کاروباری جیهانی لە زانکۆی “جۆرج تاون” کار دەکات، هاوکات بەڕێوبەری پڕۆگرامی ئیسلام لە خۆرئاوایە لە زانکۆی “هارفارد”، هەروەها دانەری سێ کتێبی زۆر گرنگە، کە ئەوانیش: “بۆچی خۆرئاوا لە ئیسلام دەترسێت؟”، “گەڕان بە دوای موسڵمانان لە دیموکراسییە لیبڕاڵییەکان”، “ڕابوونی ئیسلامی دیموکراسی ـ ئایین ـ نوێگەری ـ دەوڵەت”.
ئەو ژنە توێژەرە دەڵێت: سەرنجڕاکێشبوونی بزووتنەوە ڕادیکالییەکانی دژ بە خۆرئاوا بەلای گەنجی موسڵمانی ئەوروپییەوە، هۆکارەکەی بێبەشبوونی کۆمەڵایەتی و ئابووری نییە، وەکو ئەوەی هەندێك کەس پێیانوایە، بەڵکو سێ فاکتەری سەرەکی دیکە هەن، کە ڕۆڵی گرنگ لەو بوارە دەگێڕن.
یەکەمینیان: بڵاوبوونەوەی بیری ئیسلامی سەلەفیگەرایی لەسەر گۆڕەپانی ئیسلامی.
دووەمینیان: هەڵکشانی سیاسەتە جیاکارییەکان لە بەرامبەر مومارەسە ئیسلامییەکان لەو ئەوروپا، لەناویشیاندا پۆشینی حیجاب و ڕێکخستنی بانگدانی مزگەوتەکان و خواردنی حەڵاڵ.
سێیەمینیان: کەوتنی ئایدۆلۆژیا نەتەوەیی و شیوعیی و لیبڕاڵییەکان، ئەوەش گۆڕەپانەکەی بۆ بژاردەی دیکەدا جێهێشت.

إرسال تعليق