بەرپرسێکی چینی دەڵێت، وڵاتەکەی لە میانی ئیمزاکردنی ڕێککەوتنێك لەگەڵ کۆمپانیایەکی سعودی تایبەتمەند لە بواری فێرکردن و ڕاهێنان، بە ئاراستەی زیاترکردنی ڕێژەی قسەکەران بە زمانی عەڕەبی هەنگاو دەنێت، کە زمانی قوڕئانی پیرۆزە.
بەرپرسەکە دووپاتیکردەوە لەسەر گرنگی و بایەخی کارکردن لەسەر ئەو ئاراستەیە لە ڕووی پتەوترکردنی ناسینی شارستانیەتی ڕەسەنی ئیسلام لە نێوان کەمینەی موسڵمانی وڵاتەکەی بە شێوەیەکی تایبەت و، لە نێوان تێکڕای گەلی چینی بە شێوەیەکی گشتی.
بەرپرسە چینییەکە، کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر ڕێککەوتنەکەی لە شاری دوبەی ئیماڕاتی واژۆ کرد، ڕوونیکردەوە، شەڕاکەتی نێوان وڵاتەکەی و شارستانیەتی ڕەسەنی ئیسلام، شەڕاکەتێکی دێرینە، کە بە درێژایی چەرخ و سەدەکانی پێشوو بوونی هەبووە، بە دیاریکراویش لە سەرەتای دروستبوونی ڕێگای (حەریر)، کە گەیشتنی ئایینی پیرۆزی بۆ وڵاتەکەی بەخۆیەوە بینیووە، بێجگە لە هەماهەنگی ئابووری، کە تا ئێستاش لە نێوان چین و وڵاتانی جیهانی ئیسلامی هەیە.
شایەنی باسە، نزیکەی 50 ملیۆن چینی سەرقاڵی خوێندن و ڕاهێنانن بە ئامانجی شارەزابوون لە شارستانیەتی ڕەسەنی ئیسلام، تامەزرۆی ئەوەشن بە ئاگاهی تەواو مێژووە پڕشنگدارەکەی بخوێننەوە.

إرسال تعليق