Ads (728x90)

ناوی “محمد” بەناوبانگترین ناوە لە ئیسرائیل
وێڕای هەوڵەکانی دەستەڵاتدارانی خۆجێیی لە شاردنەوەی ئەو ڕاستییە لە لیستە ڕەسمییەکاندا، بەڵام دەرکەوتووە ناوی “محمد” لە پلەی یەکەم دێت لە ڕیزبەندی ناوی تازە لەدایکبووان لەناو ئیسرائیل.

لە هەفتەی ڕابردوودا، دەستەڵاتی کۆچ و نیشتەجێکردنی ئیسرائیل، لیستێکی بۆ بەناوبانگترین ناو لەناو تازە لەدایکبووان بە هەردوو ڕەگەزەکەوە بڵاوکردەوە، بەڵام دەستەکە ناوی “محمد”ـی لە لیستەکە سڕییەوە، هەروەکو ناوی “أحمد”ـیشی سڕییەوە کە لە پلەی نۆیەمدا هاتبوو، ئەوەش بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”ـی بەڕیتانی.

دەستەکە وای گومان بردووە، کە بەناوبانگترین ناوەکان لە ماوەی 12 مانگی ڕابردوودا بریتی بوون لە (یوسف و دانیال و یوری و ئیتای و عومەر و ئادەم و نەوام و ئەرییل و ئیتان و دایڤد).

ڕۆژنامەی “هارتس”ـیش، کە یەکێکە لە بەناوبانگترین و پڕ فرۆشترین ڕۆژنامەکانی ئیسرائیل، بەهۆی سڕینەوەی ناوی ئیسلامی لە لیستەکەدا، هێڕشی کردووەتە سەر دەستەکە و بە شێواندنی ڕاستییەکان تۆمەتباری کردووە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “هارتس”، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا 176230 منداڵ لە ئیسرائیل لەدایکبوون، ژمارەی دانیشتووانی ئیسرائیلیش لە ئێستادا دەگاتە 8.18 ملیۆن کەس، کە 6 ملیۆنیان جوولەکەن.

إرسال تعليق