زانایان لە هەوڵەکانیان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی، کە هەنار سوودبەخشە بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر.
لەوبارەیەوە، زانا بەڕیتانی و ئەڵمانەکان لە توێژینەوەکانیان بۆیان دەرکەوتووە، کە توێكڵ و دەنکەکانی هەنار پێکهاتەیەکی کیمایی بەناوی “Punicalagin” لەخۆدەگرن (جۆرێکە لە پێکهاتە فینۆلییەکان)، ئەو پێکهاتەیەش لە توانایدا هەیە ئەو هەوکردنانە ڕابگرێت کە دەبنە هۆکاری لەناوچوونی خانەکانی مێشك، کە ڕوودانی ئەو حاڵەتەی دوایی سەردەکێشێت بۆ گەشەکردنی نەخۆشی زەهایمەر.
بەڵام ئەوەی سەرنجڕاکێشە لێرەدا، بەشەی هەرە گەورەی ئەو پێکهاتە گرنگە، لەناو توێکڵی هەناردا هەیە نەك لە دەنکەکانی، بە بۆچوونی شارەزایانیش، پێدەچێت هەنار سوودبەخش و کارا بێت لە چارەسەرکردنی هەوکردنە جیاوازەکان، بە تەنها هەوکردنە مێشکییەکان نا، ئەوەش دەخوازێت لێکۆڵینەوەی تێروتەسەلتر لەسەر ئەو باس و بابەتە بکرێت.
شایەنی باسە، نەخۆشی زەهایمەر نەخۆشییەکی پێشکەوتوو و ترسناكە لە مێشکی مرۆڤدا، کە خانەکانی مێشكی کەسی تووشبوو تووشی لەناوچوون دەکاتەوە، ئەوەش وا دەکات کەسەکە تووشی خەڵەفاوی ببێت و شێوازی ژیانی بە تەواوەتی بە ئارستەیەکی نەخوازراو بگۆڕێت.

إرسال تعليق