لە یەکێك لە گرنگترین یارییەکانی هەفتەی شەشەمی خولی تۆپی پێی ئیسپانی “لالیگا”، یانەی ڤیاڕیال لەسەر یاریگای “مادریگال” میوانداری یانەی ڕیال مەدریدی کرد.
ئەو یارییە یەکێك بوو لە بەهێزترین ڕووبەڕووبوونەوەکان لەسەر ئاستی ئیسپانیا و تاموچێژێکی تایبەتی هەیە، بۆیە لە هەموو شوێنێکی جیهان گرنگی پێدەدرێت، بەڵام جیاوازی یارییەکەی ئەوجارەیان لەوەدا بوو، کە یانەی شاهانە لە هەوڵی درێژەدان و بەردەوامبوونیدایە لەسەر ئەنجامە باشەکانی ئەمدواییەی، بۆیە بردنەوە لەو یارییەدا زۆر گرنگ و پێویست بوو بۆیان، یانەی ژێرئاوییە زەردەکانیش بە نیازی ڕاگرتنی هەژموونە نوێیەکەی یانەی شاهانەدا بوون و بردنەوەیان کردبووە ئامانجی سەرەکی خۆیان، بەڵام ئەنجامی یارییەکە دەریخست هەڵسانەوەکەی یانەی ڕیال مەدرید زۆر بەهێزە و بەری پێناگیرێت.
یارییەکە بە بردنەوەی یانەی مێرەنگێ بە ئەنجامی 2-0 کۆتاییهات، گۆڵەکانیش لەلایەن “لۆکا مۆدریچ” لە خولەکی 32 و “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” لە خولەکی 40 تۆمارکران.
ئەو سەرکەوتنەش هەنگاوێکی گرنگ و گەورەی یانەی شاهانە بوو لە گەڕانەوەیان بۆ سەر ڕێچکەی سەرکەوتنەکان و ڕکابەریکردن بەوپەڕی ئامادەییەوە لەسەر سەرجەم نازناوەکان، شکستەکەی یانەی ڤیاڕیالیش هەوادارنی تووشی بێهیوایی کرد.

إرسال تعليق