پێگەی “فۆکس نیوز”ـی ئەمریکی، تیشکی خستۆتە سەر میوەی “توو”، کە دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسیدەکان، بەوەی توێژینەوە زانستییەکان ئاماژەیان کردووە بەوەی، خواردنی “توو” چارەسەری و خۆپاراستن لە شێرپەنجە بەهێزتر دەکات.
لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێشدا، کە بەمدواییانە لە گۆڤاری “زانستی نەخۆشییەکانی سەر قەرەوێڵە”ـی ئەمریکی بڵاوکراوەتەوە، زانا بەڕیتانییەکان بۆیان دەرکەوتووە، کە میوەی “توو” دەچێتە ناو پێکهاتەی دەرمانە تەقلیدیەکان و، توانای لەناوبردنی زۆر لە خانە شێرپەنجەییەکانی لە پەنکریاسدا هەیە.
توێژەران ڕوونی دەکەنەوە، کە لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا، “توو” وەکو پێکهاتەیەك لەگەڵ چارەسەری کیمیایی دەرمانە تەقلیدیەکان بەکارهێنراوە، لە ئەنجامدا دەرکەوتووە، “توو” دەتوانێت زۆر لە خانە شێرپەنجەییەکان لەناو پەنکریاسدا لەناو ببات، بەڵام توێژینەوەی زیاتر پێویست دەکات بۆ تاقیکردنەوەی کاریگەرییەکەی لەسەر مرۆڤ.
لەوبارەیەوە “هێنری سکۆکرۆفت” لە پەیمانگای توێژینەوەکانی شێرپەنجە لە شانشینی یەکگرتووی بەڕیتانیدا دەڵێت: هێشتا زۆر زووە لە ڕوانگەی ئەو توێژینەوەیە بڵێین، کە مادە کیمیاییە دەرهێنراوەکانی ناو میوەی “توو”، کاریگەریان هەیە لەسەر لەناوبردنی شێرپەنجەی پەنکریاس، بەڵام زۆرمان پێویست بە گەشەپێدانی شێوازە داهێنراوەکان هەیە لە پێناو باشترکردنی چارەسەری ئەو کەسانەی بە دەست نەخۆشی شێرپەنجەی پەنکریاس دەناڵێنن.
توێژەران ئەوەشیان وتووە، کە چارەسەرییەکە تا ئێستاش لە قۆناغی تاقیکردنەوەدایە.

إرسال تعليق