یەکێك لە فەرمانڕەواکان لەناو وڵاتەکەی دەهات و دەچوو، لەناکاو چاویکەوت بە باخێکی زۆر جوانی هاوڵاتییەك، باخەکە زۆر سەرنجی ڕاکێشا و چووە ناویەوە، بینی کیژۆڵەیەکی بچووك لەوێ دانیشتووە، فەرمانڕەواکە پرسیاری لێکرد: ئەو باخە خۆشە هی کێیە؟!، کیژۆڵە بچووكەکە وەڵامی دایەوە: هی باوکمە.
فەرمانڕەواکە بە کیژۆڵە بچووكەکەی وت: خواردنەوەیەك شەربەتێك ئاوێك نییە بیخۆینەوە؟، کیژۆڵە بچووكەکە کەمێك ڕۆیشت و بە پەرداخێکی گەورەی پڕ لە شەربەتی هەنار گەڕایەوە، فەرمانڕەواکە خواردیەوە و زۆری پێخۆشبوو و بە کیژۆڵە بچووكەکەی وت: ئەو شەربەتە خۆشەت لە کوێ هێنا؟!، کیژۆڵە بچووكەکە وەڵامی دایەوە: ئەوە لە هەناری ناو باخەکەمان دروستمان کردووە، فەرمانڕەواکە وتی: ئەو هەموو شەربەتەتان لە چەند هەنار دروستکردووە؟، کیژۆڵە بچووكەکە وەڵامی دایەوە: لە یەك دانە هەنار!.
فەرمانڕەوا سەریسوڕما و وتی: شەربەتێکی دیکەشم بۆ بێنە، کێژۆڵەکە چوو شەربەتێکی دیکەی بۆ بێنێت، بەڵام لەو دەمەدا فەرمانڕەواکە لە دڵی خۆیدا وتی: چۆن دەبێت باخێکی خۆش و جوانی ئەوها لەناو مەملەکەتی من هەبێت و موڵکی من نەبێت؟!، لە دڵی خۆی بڕیاریدا و وتی: فەرمان بە سەربازەکانم دەکەم ئەو باخەش بکەنە موڵکی من لەپاڵ باخەکانی دیکەم!.
کێژۆڵەکە گەڕایەوە و پەرداخێکی شەربەتی هەناری لەناو دەستدا بوو، بەڵام ئەوجارەیان نیوەی جاری پێشوو شەربەتی تێدا بوو و تاڵ و بێتامیش بوو!، فەرمانڕەوا بە سەرسوڕماوییەوە بە کیژۆڵە بچووكەکەی وت:
ئەو شەربەتە لە هەمان هەناری پێشووە؟!
وتی: بەڵێ!
لە هەمان درەختە؟!
وتی: بەڵێ!
لە چەند هەنار دروستتان کردووە؟!
وتی: لە پێنج هەنار!
فەرمانڕەوا زیاتر دۆش داما و پێیوت: باشە چ ڕوویداوە، تا تامی شەربەتەکە بگۆڕێت و بڕەکەی کەمتر بێت!، لە کاتێکدا ئەوجارەیان لە پێنج هەنار دروستتان کردووە؟!، کیژۆڵە بچووكەکە وتی: پێدەچێت نیازی فەرمانڕەوا گۆڕا بێت، بۆیە تام و بڕی شەربەتەکەش گۆڕاوە!!.
پوختەی مەبەست: کارە جوانەکانت بە نیازی خراپ مەشێوێنە، نیازپاکییەکانیشت لە یەك کردەوەدا زیاتر بکە.

إرسال تعليق