“مۆرتیس ستۆبلکامب” یاریزانی یانەی “بادربۆرن”ـی ئەڵمانی، کە ئەو وەرزە سەرکەوتووە بۆ یاریکردن لە خولی پلە یەکی ئەڵمانی “بۆندسلیگا”، ژمارەی پێوانەیی جیهانی تایبەت بە گۆڵ تۆمارکردنی لە دوورترین مەسافە لە “بۆندسلیگا” شکاند، کاتێك گۆڵی دووەمی بۆ یانەکەی لە تۆڕی یانەی هانۆڤەر لە دووری 82 مەتر تۆمار کرد.
“مۆرتیس ستۆبلکامب” هاتنە دەرەوەی گۆڵپارێزی یانەی هانۆڤەری قۆستەوە، کە لە دوا هێڕشدا لەگەڵ یاریزانە هاوڕێکانی سەرکەوتبوو بۆ لای گۆڵی تیپی ڕکابەر و گۆڵەکەی خۆی بە بەتاڵی جێهێشتبوو بۆ ئەوەی گۆڵی یەکسانبوون تۆمار بکەن، بۆیە “مۆرتیس ستۆبلکامب” تۆپەکە وەردەگرێت و بە شوتێکی بەهێز ئاراستەی گۆڵی دەکات و سەرکەوتن بۆ تیپەکەی تۆمار دەکات، بێجگە لەوەش لە دوای چوار هەفتە و بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ یانەکانی ماینز و هۆفنهایم و بایرن میونخ، پێشەنگی ڕیزبەندی خولی پلە یەکی ئەڵمانی “بۆندسلیگا”ـی گرتووە.
ئەو گۆڵەی “مۆرتیس ستۆبلکامب” ئەو گۆڵەی بیرهێناینەوە کە پێشتر لە دوورترین مەسافەوە لە مێژووی “بۆندسلیگا” تۆمارکرا بوو، کە ژمارە پێوانەییەکەی لەسەر یاریزانی یۆنانی و ئەستێرەی پێشووی یانەی ئینتراخت فرانکفۆرت “گیۆرگۆس تسافیلاس” تۆمارکرا بوو، کە چوار وەرز لەمەوبەر لە دووری 73 مەتر و لە تۆڕی یانەی شالکە تۆماریکرد بوو.

إرسال تعليق