وێنەی مزگەوتی ئەقسای داگیرکراو لەلایەن جوولەکەی زایۆنییەوە |
لە ساڵی 2003ـدا، مۆزەخانەی ئیسرائیل بڕیاریدا بە بەهای 10 ملیۆن دۆلار دەستنووسێکی مێژووی بەناوی “بەردی پادشا سولێمان” بکڕێت، چونکە یەکەم بەڵگەی مادی و زانستییە، کە بوونی پەیکەری سولێمان لە قودس بسەلمێنێت، کە جوولەکە بە پەرستگای خۆیانی دەزانن.
مۆزەخانەکە بڕیاریدا ئەو بڕە پارە گەورەیە بدات، پاش ئەوەی پشکنینی مێژووی کاربۆنی ئەوەی سەلماند، کە بەردەکە ئەسڵی و ڕاستەقینەیە، بەڵام پێش کڕینی بەردەکە، مۆزەخانەکە بەردەکەی خستە بەردەم شارەزایەکی جوولەکەی قاڵبوو لە بواری زمانەوانی بەناوی “ڤیکتۆر هاردۆس”، کە یەکێکە لە زانایانی زمانی عیبری کۆن، بەڵام موفاجەئە گەورەکە لەو کاتەدا دەرکەوت، کە “ڤیکتۆر هاردۆس” ڕایگەیاند، بەردەکە ساختەیە و ئەسڵەکە نییە!.
چۆن “ڤیکتۆر هاردۆس” سەلماندی بەردەکە ساختەیە و ئەسڵەکە نییە؟!
دوای موفاجەئەکەش، بەردەکە جارێکی دیکە پشکنینی بۆ کرا، سەرەنجام ڕوون بوویەوە کە بەردەکە ساختەیە و ئەسڵەکە نییە!، ئەوەشیان دووپاتکردەوە کە بەردەکە لەلایەن بازرگانێکی شوێنەوار بەناوی “عۆدید گۆلدمان” بە شێوازێکی پیشەیی بەرز ساختەی تێدا کراوە!.
بەڵێ ئەوەیان موعجیزەیەکی گەورەیە لەسەر نیعمەتی زمان، کە خوای گەورە بە مرۆڤی بەخشیووەو دروستکراوەکانی دیکەی لێ بێبەشکردووە:
“الرَّحْمَنُ عَلَّمَ الْقُرْآنَ خَلَقَ الْإِنْسَانَ عَلَّمَهُ الْبَيَانَ”
ئەو ئایەتە بۆمان ڕوون دەکاتەوە کە چۆن خوای گەورە منەتمان بەسەردا دەکات کە نیعمەتی (ڕەوانبێژی و شارەزایی لە زماندا) پێبەخشیووین، وە نەیوتووە (علمە الکلام)، چونکە مرۆڤ زمان و قسە فێر ببێت بەس نییە، بەڵکو دەبێت بزانێت چۆن وشەکان بە یەکتری دەبەستێتەوە و لە کاتی پێویست بەکاریان دەهێنێت.
إرسال تعليق