Ads (728x90)

بەهۆی کتێبەکەیەوە، لە سەرۆك دەوڵەمەندترە
خانمی یەکەمی پێشووی فەڕەنسا “ڤالێری تریولر”، بەهۆی کتێبەکەیەوە، کە لەسەر ژیاننامەی خۆی لەگەڵ هاوسەرەکەی “فرانسوا هۆلاند” نووسیووێتی و لە مانگی ڕابردوودا دەرچوو، لە سەرۆکی ئێستای فەڕەنسا دەوڵەمەندترە.

لە ماوەی نزیکەی مانگێك لە دەرچوونی کتێبەکە، 442 هەزار دانەی لێ فرۆشراوە، داهاتەکەشی بریتی بووە لە 1.3 ملیۆن یۆرۆ، لە کاتێکدا بە گوێرەی پێدراوە ڕەسمییەکان، سەروەت و سامانی سەرۆکی فەڕەنسی دەگاتە 1.17 ملیۆن یۆرۆ.

ڕۆژنامەی “The Local” ئاماژە بەوە دەدات، کە دەرچوونی کتێبەکە، بریتی بووە لە یەکلاییکردنەوەی کێشەی نێوان دوو هاوسەر، چونکە “فرانسوا هۆلاند” عادەتی وا بووە گاڵتە بە ڕەچەلەکی هەژاریی خۆیەوە بکات، کە بە “کۆزێت” ناوزەدی دەکرد، ئەوەش هەمان ئەو ناوەیە کە “ڤیکتۆر هۆگۆ”ـی نووسەر کردووێتی بە ناوی پاڵەوانی ڕۆمانە بەناوبانگەکەی “هەژارەکان”.

کتێبەکەی “ڤالێری تریولر” لە ژێر ناونیشانی “سوپاس بۆ ئەو ساتە ـ Merci pour ce moment” دەرچووە، کە وردەکاری تەواو لەسەر گێڕانەوەی خۆشەویستی نێوانیان لەخۆدەگرێت، کە لە ساڵی 2005 لە نێوانیاندا دەستیپێکردووە.

إرسال تعليق