یەکێك لە دەرهاویشتە هەرە ناسروشتییەکانی گەشەی میدیایی لە هەرێمی کوردستان، نەشونمای بەردەوامی چەواشەکارییە لە زۆرینەی کارە میدیاییەکاندا، بەوەی درۆ و چەواشەکاری و ورووژاندن و گەوجاندن وەکو کەرەستەیەکی هەمیشە بەردەست و بە قازانج بۆ لە خشتەبردن و سەرقاڵکردنی خەڵك بەکاردەهێنرێت، بەبێ ئەوەی هیچ بەهایەك بۆ پرەنسیپەکانی ڕاستگۆیی و پیشەییبوون و بابەتیبوون بهێڵرێتەوە، کە گوایە لەمەڕ خۆمان کراونەتە بنچینەیەکی بەهێز بۆ کرداری ئاراستەکردنی میدیایی.
لەوەش کارەساتبارتر ئەوەیە، لەپاڵ هەڵکردنی هەژموونی ئەو دێوەزمەیەدا، بانگەشەی پێشکەوتن بکرێ و زەماوەندی بۆ ساز بکرێ، پێشکەوتنێك، کە پاشخانێکی گەورەی لە پاشەکشەی مەعریفی هەمەلایەنە هەیە و، وەکو میراتێکی فیتنەئامێز بۆ نەوەی نوێ جێبهێڵرێت.
ئەوەشی بە ڕاگوزەریانە دیقەتی لێ دەدرێ، تا دێ ڕووبەری ئەو دیاردە نەشیاوانە لەناو میدیای کوردیدا فراوانتر دەبن، بە تایبەت لەو ماوانەی دواییدا، کە ڕووداوەکان بە خێرایی دەگوزەرێن و کاتەکە لەبارە بۆ برەودانی پتر بەو سەرلێشێواوییە، تەنانەت لە بەشێکی زۆر لە ماڵپەڕ و ناوەندە میدیاییەکاندا، پێشبڕکێیەکی زۆر ناسروشتی و دوور لە پرەنسیپە ئەخلاقییەکان و ئیتیکە ڕۆژنامەوانییەکان لەسەر ورووژاندنی بابەتە سێکسییەکان هەیە، ئەوەش پێشهاتێکی ئێکجار ترسناکە و، لێکەوتەکانیشی ترسناکتر دەبن، دیارە مەرامەکانیش زۆر ڕوونن، ئاشکراشە دەیانەوێ لەسەر حیسابی کێ و چۆن چۆنی ئاگری ئەو گەمە خەتەرناکە خۆشتر بکەن.
هەر لەو ماوە کەمەی ڕابردووشدا، سەرنجم لە دەیان هەواڵ و ڕێپۆرتاژ و پۆست و بابەتی جۆراوجۆر داوە، کە پڕاوپڕ بوون لە درۆ و چەواشەکاری و بابەتی دوور لە بەها ئایینی و کۆمەڵایەتییەکان، ئەوەش بە ئاشکرا هەستی پێدەکرێت و بەڵگەنەویستیشە، ئەوەشی زۆرتر جێگەی سەرسوڕمانییە لە تەشەنەسەندنی ئەو دیاردە بێزراوانەدا، هەمووی لە پەنای بانگەشەکردن بۆ دروشمی پێشەنگبوون لە کاری میدیاییدا دەکرێن، ئەوەش بۆ خۆی پێدراوێکی کوشندەیە و ڕەنگدانەوەی نێگەتیڤی دوورمەودای لەسەر داهاتووی میدیای کوردی و دروستکردنی کارەکتەرە سەرڕاستەکانی دەبێت، نەخاسمە ئێمەومانان، کە ئامانجی یەکەمین و زۆرترین پڕوشکی ئاگری گەمە خەتەرناکەکەمان بەردەکەوێت.
ئەوەشی زۆر گرنگە بۆ ئێمە لەو واقیعە ناسروشتییەی میدیا و ڕاگەیاندنەکان تێیکەوتوون، خۆشباوەڕ نەبین و زوو بە تایتڵە ورووژێنەرەکان غافڵگیر نەکرێین، بەوەی بە ئاگاهییەوە زانیارییەکان وەربگرین و لە پارسەنگیان بدەین و پەلە نەکەین لە گواستنەوە و گێڕانەوەیان بۆ خەڵکانی دیکە، بۆ ئەوەی ئێمەش نەبینە کەرەستەیەك بۆ ئەو پرۆسە کوشندەیەی، کە هەموومانی خستووەتە گومانێکی ڕاستەقینە لە بوونی ڕاستگۆیی و کەسانی قاڵبووی ڕاستگۆیی و کاراکتەر لە میدیای ئامانجدار، کە پێوەرە ڕاستەقینەکانی کاری میدیایی بەرجەستە بکات.

سەرنووسەری ماڵپەڕی قەڵەم پرێس
إرسال تعليق