ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی لۆرداتی بەڕیتانی “کریستۆفەر مانکتۆن”، کە ڕاوێژکاری سەرەکوەزیری پێشووی بەڕیتانی “مارگرێت تەتاشەر”ـیش بووە، داوای لە ئەنجەمەنی پیران کردووە، هەندێك ئایەتی دیاریکراو لە قوڕئانی پیرۆز قەدەغە بکرێن و خوێندنەوەیان بە تاوان و خوێنەرانیشی بە تاوانبار دابنرێن.
ناوبراو بیانووی بۆ ئەو داواکارییە ئەوەیە، گوایە ئەو ئایەتانە پشتگیری لە کردەوە توندوتیژەکان دەکەن، کە موسڵمانەکان بەناوی ئایین ئەنجامیان دەدەن.
“کریستۆفەر مانکتۆن” دەڵێت: حەز بەوە ناکات ببینێت قوڕئان دەستاودەستی پێدەکرێت، ئیدانەی شکستهێنانی دەستەڵاتدارە گشتییەکانیش دەکات لە قەدەغەکردنی دەستاودەستی پێكردنی، چونکە مەترسی هەیە لە کاردانەوەکانی ئەو حاڵەتە.
هەروەکو “کریستۆفەر مانکتۆن” پێشنیاریکردووە، پرۆژە یاسایەك پێشکەش بکرێت، کە هەموو ئەو ئایەتانە لەخۆبگرێت، کە داوای کوشتنی ناموسڵمانەکان دەکات (بە گومانی خۆی)، دواتر ئەو ئایەتانە کۆ بکرێنەوە و بە مادەیەك دابنرێن کە هاندەرن بۆ کوشتن، هەر کەسێکیش ئەو ئایەتانە بخوێنێتەوە تاوانبار بکرێت و بە سزایەکی گونجاو سزا بدرێت، کە بگاتە زیندانیکردن بۆ هەتا هەتایە.
پێدەچێت ئەو وتانەی “کریستۆفەر مانکتۆن” لە ئەنجامی تووشبوونی بە هیستریاوەوە بووبێت، بە تایبەت کە فراوانبوونی بازنەی موسڵمانبوون لە ئەوروپا بە گشتی و لە بەڕیتانیا بە تایبەتی، بەو و هاوبیرەکانی هەزم نەکرێت، بۆیەش پێناچێت کەس گوێ بەو هەڵشییەیەی بدات.

إرسال تعليق