بایەخدان بە زانست و پەروەرد و فێرکردن، لە سیفەتی وڵاتە گەورە و زلهێزەکانی دونیایە، چونکە ئامانجیانە ئاستی ئەکادیمی و لێهاتوویی ڕۆڵەکانیان بەرزتر بکەنەوە، کە ئەوەش بە زامنی مانەوەیان لە پێشەنگی وڵاتانی دونیا دەزانن.
هەر بۆیەشە هەندێك وڵات و دامەزراوەکانی فێرکردن و پەروەردە، کار دەکەن لە پێناو دۆزینەوەی شێوازێکی ناوازە لە زیندووێتی و جوانی بۆ باڵاخانە و پێکهاتەی ناوەوەیان، تا بەهۆیەوە بتوانن ڕۆڵەکانیان لە ژینگەیەکی جوان و سەرنجڕاکێش پەروەردە بکەن.
لەو بابەتەدا ئاماژە بە خوێندنگایەکی نێودەوڵەتی سەردەمییانە دەدەین لە وڵاتی سوید، کە نازناوی باشترین و جوانترین قوتابخانە لەسەر ئاستی جیهان بەدەستهێناوە.
ئەوەی زۆر سەرنجڕاکێشە لەو قوتابخانەیەدا، هیچ دیوارێك لە نێوان پۆلەکانیدا نییە، بەڵکو ڕووبەرەکانی کراوەن و خوێندکاران لە چوار دەوری دیوارێکدا کۆ ناکرێنەوە، بەڵکو هەمیشە وا هەست دەکەن دونیا بە قەد حەز و ئارەزووەکانیان بۆ خوێندن و داهاتووی پڕشنگداریان فراوانە..
ئەو مادە و وانانەی لەو قوتابخانەیەش دەخوێندرێن جیاوازن، چونکە بە گوێرەی ئەو شوێنەی قوتابیەکان تێیدان، وانەکان دەخوێندرێن، ئەوەش زەمینەی ژینگە و کەشوهەوایەکی نموونەیی دەڕەخسێنێت بۆ پەروەردەکردن و فێرکردنی خوێندکاران و گەشەپێدانی تواناکانیان بە شێوازێکی باشتر، لە هەر هەمووشی گرنگتر لەو قوتابخانەیەدا، سیستەمی خوێندن بە پێشکەوتووترین ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان پێشکەش دەکرێت، لە پاڵ ئەوەش دیزاین و نەخشەسازی ناوەوەی قوتابخانە بە جوانترین و تازەترین کەرەستە و بیرۆکەی بیناسازی ڕازێنراوەتەوە.
ئەگەر تەماشای وێنەکان بکەیت، بە خۆیان لەگەڵت دەدوێن و سەرسامت دەکەن بە شێوە سرنجڕاکێشەکانیان.
وێنەکان و ڤیدیۆ:

إرسال تعليق