هێڕشبەری هەڵبژاردەی سەنیگال و یاریزانی یانەی بێشکتاشی تورکی، “دیمبا با”، موسڵمانانی لە سەرتاسەری جیهان تووشی سەرسوڕمانی کرد، پاش ئەوەی وێنەی بازنە تازەکەی بڵاوکردەوە، کە لە مەچەکی دەستی کردووە.
“دیمبا با”ـی تەمەن 29 ساڵ، لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لەسەر پێگەی کۆمەڵایەتی “ئینستاگرام”، وێنەی بازنە تازەکەی بڵاوکردەوە، کە ئەو دەستەواژەیەی لەسەر نەخشێندراوە: “خۆشمان ویستی ئەی پێغەمبەری خوا بەبێ ئەوەی بتبینین”.
ئەو وێنەیە کاردانەوەی گەورەی لەلایەن خۆشەویستانی ئەو یاریزانە لە تورکیا و وڵاتانی ئیسلامی لێکەوتەوە، بۆ نموونە: کەسێك بەناوی “فاتیح بێگ” کۆمێنتێکی بۆ نووسیووە و دەڵێت: “خوا بتپارێزێت، تۆم خۆشدەوێ ئەی دیمبا با”، یەکێکی دیکەش بەناوی “عبدالعظیم عواد” کۆمێنتێکی بۆ نووسیووە و دەڵێت: “الله أکبر”، لە کاتێکدا کەسێکی دیکە بەناوی “کەڕەم لیوز” داوای لە “دیمبا با” کردووە بازنەیەکی لەو شێوەیەی بۆ بنێرێت.
شایەنی باسە، وەرزی ڕابردوو “دیمبا با” لە یانەی چێلسی ئینگلیزییەوە پەیوەندیکرد بە ڕیزەکانی یانەی بێشکتاشی تورکی، پاش ئەوەی لە یانە لەندەنییەکە لەسەر کورسی یەدەگ دانیشت و وەکو یاریزانی سەرەکی پشتی پێنەبەسترا.
وێنەی بازنە تازەکەی “دیمبا با” :

إرسال تعليق