لە گرنگترین و بەهێزترین یاری ئەو هەفتەیەی خولی نایابی ئینگلیزی، ئێوارەی ئەمڕۆ، یانەی مانچستەر سیتی لەسەر یاریگای خۆی “ئیتیحاد”، میوانداری یانەی چێڵسی پێشەنگی پرێمەرلیگ کرد.
هەر لە سەرەتاوە شینپۆشەکانی مانچستەر بە پلانی هێڕشبردنی چڕ دەستیان پێکرد، ئەوەش چاوەڕوانکراو بوو، چونکە دەیانویست خۆیان لە سەرووی ڕیزبەندی خولی ئینگلیزی نزیك بکەنەوە، بێگومان ئەو ئامانجە قوڕسەش تەنها بە بردنەوە مسۆگەر دەکرێت، مۆرینیۆیش پلانێکی زیرەکانەی بۆ کەتیبەکەی داڕشتبوو، چونکە بەرگرتن لەو ئامانجەی ڕکابەرەکەیان بە پلانی بەرگری تۆکمە و پشتبەستن بە هێڕشی هەڵگەڕاوە دەبوو، بۆیە یارییەکە زۆر ئەستەم و گران بوو گۆڵی تێدا تۆمار بکرێت، گێمی یەکەمی یارییەکەش لەسەر ئەو شێوازی یاریکردنە بە یەکسانبوونی سەلبی کۆتایی پێهات.
لە گێمی دووەمدا یارییەکە بە هەمان شێوازی گێمی یەکەم بەڕێوەچوو، کە گۆڕانێکی ئەوتۆ بەدینەکرا، تا لە خولەکی 66ـی یارییەکەدا ناوبژیوان بە کارتی سوور یاریزانی مانچستەر سیتی “پابلۆ زابالێتا”ـی کردە دەرەوەی یاریگا، ئەوەش ڕێگەی بۆ یاریزانانی چێڵسی خۆشکرد بۆ پێشڕەویکردن و بەدەستهێنانی بردنەوە، هەرواش بوو، چونکە لە خولەکی 71ـی یارییەکەدا یاریزانی ئەڵمانی یانە لەندەنییەکە “ئەندریە شۆرلێ” یانەکەی بە گۆڵێك پێشخست، بەڵام یاریزانانی مانچستەر سیتی خۆیان بە دەستەوە نەدا و لە خولەکی 85ـی یارییەکەدا بە گۆڵێکی جوانی “فڕانك لامپارد” گۆڵی بەرامبەریان تۆمار کرد.
سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی یەکسانبوونی ئیجابی 1-1 کۆتاییهات، یانەی چێڵسیش سوودمەندی گەورە بوو لە ئەنجامەکە، چونکە توانی پارێزگاری لە جیاوازی خاڵەکانی بکات لەگەڵ مانچستەر سیتی لە پێشەنگی پرێمەرلیگ، یانەی مانچستەر سیتیش هاندەرانی بێهیوا کرد، چونکە ئەنجامەکانی ئەو وەرزەی دڵخۆشکەر نین و دووری دەکەنەوە لە درێژەدان بە ڕکابەریکردن لەسەر نازناوی پاڵەوانی خولی نایابی ئینگلیزی.

إرسال تعليق