Ads (728x90)

پیسترین ژینگەی شەقامێك لەسەر ئاستی جیهان
شەقامی “ئۆکسفۆرد” لە لەندەنی پایتەختی بەڕیتانیا بە یەکێك لە گرنگترین و بەناوبانگترین سەنتەرەکانی بازاڕکردن دادەنرێت لەسەر ئاستی جیهان، بە تەرزێك بە ڕووگەی یەکەمی بازاڕکردن لە جیهان دەژمێردرێت.

بەناوبانگییەکەشی ناگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە شوێنێکە گرانبەهاترین گەوهەر و خشڵ و زێڕ و مارکە جیهانییەکانی تێدا دەفرۆشرێت، بە قەد ئەوەی چەندین دەیەیە بووەتە سەنتەری بازاڕکردنی چینە نرخدارەکان لەسەر ئاستی جیهان، بەوەی کەسێك ئەوەندەی بەسە بە بازاڕکردن لە شەقامی “ئۆکسفۆرد”، خەڵك بزانێت ئەو لە خانووێکی بە نرخ و ڕەسەن دایە.

بەڵام سەرەڕای ئەوەش، بەمدواییانە قسەکردن لەسەر ئەو شەقامە گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و بەلای خەڵکەوە بووەتە یەکێك لە پیسترین ژینگەی شەقامێك لەسەر ئاستی جیهان، چونکە چەندین چینی هەوای ناوچەکانی دەوروبەری لەخۆدەگرێت، ئەوەش وایکردووە بە پیسترین شەقام لەسەر ئاستی جیهان پۆڵێن بکرێت.

بە گوێرەی شرۆڤەی پسپۆڕانی ژینگە، ئەوەی یارمەتیدەرە لە پیستربوون و کەڵەکەبوونی گرفتی ژینگەیی شەقامەکە، ئۆتۆمبێلە ڕەنگ ڕەشەکانی کرێیە، کە شەقامە پێیانەوە دەناسرێت و بە بزوێنەرەکانی دیزیل کار دەکەن، ئەوەش دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی ئۆکسیدی نایترۆجین لەو شەقامەدا، بە تایبەت لە کاتی دروستبوونی خنکانەکانی هاتوچۆ.

إرسال تعليق