توێژەرێکی دکتۆرای فیزیا، “گیسۆن کۆل”، لێکۆڵینەوەیەکی ئەنجامدا لەسەر باشترین شوێن بۆ دانانی ئامێری شەیرکردنی ئینتەرنێتی وای فای “ڕاوتەر” لە ماڵەوە یان لە نووسینگەکان یان لە کۆمپانیاکان، بۆ بەدەستهێنانی بەهێزترین ئاماژەکانی وایەرلێسی “وای فای”، کە هەر چەند ئامێری بەکارهێنەر (کۆمپیۆتەر، ئایپاد، مۆبایل) دوور بێت لە ئامێری ڕاوتەرەکە، بەوەی ئینتەرنێتەکە بگاتە هەموو شوێنێك کە بەکارهێنەر بیەوێت.
وەکو گۆڤاری “دایلی دۆت”ـی ئەمریکی باسیکردووە، لەو لێکۆڵینەوەیەدا “گیسۆن کۆل” یارمەتی لە یاساکانی فیزیا و بیرکاری وەرگرتووە، دوای ماوەیەکیش لە توێژینەوە و وردبوونەوە، بۆ ناوبراو ڕوون بوویەوە، کە ناوەڕاستی ماڵ باشترین شوێنە بۆ دانانی ئامێری شەیرکردنی ئینتەرنێتی وای فای “ڕاوتەر”، چونکە لەو جێگەیەدا بەکارهێنەر ئاست و شێوەیەکی کەموێنەی لە کارپێکردنی ئامێری “وای فای” دەستدەکەوێت.
“گیسۆن کۆل” هەموو ئاراستە جیاوازەکانی لە دانانی ئامێری “ڕاوتەر” بەکارهێنا، بوونی ئامێرەکەشی لە شوێنی جیا جیا تاقیکردەوە، لەو کارەشییدا هاوکێشە بیرکارییەکانی “هلمهۆلتز”ـی بەکارهێنا، تا نەخشەیەکی دەستبکەوێت کە میکانیزمی بڵاوبوونەوەی شەپۆڵە کەهرۆموگناتیسییەکانی پەیدا بوو لە ئامێری “ڕاوتەر”ـی بۆ ڕوون بکاتەوە.
لە لێکۆڵینەوەکەیدا، “گیسۆن کۆل” بۆی دەرکەوت کە دیوار و دەرگا داخراوەکان تاکە هۆکار نین، کە کاریگەر خراپ لەسەر ئاماژەی ئامێرەکە و ڕەنگدانەوەکانی دروست دەکات، بەڵکو سوچ و گۆشەکانیشن، بۆیە ناوەڕاستی ماڵ باشترین شوێنە بۆ دانانی ئامێری شەیرکردنی ئینتەرنێتی وای فای “ڕاوتەر”.

إرسال تعليق