لە ڕاپۆرتێکدا کە پێگەی هەواڵنامەیی (هەواڵەکان 24) بڵاویکردووەتەوە، زانیاری لەسەر خراپترین 4 شاری جیهان لە ڕووی گوزەرانی ژیانەوە ڕوونکراوەتەوە، کە هەر یەکێکیان بەدەست گرفتێكی وەکو ژینگەی پیس و خنکانی هاتوچۆ و قەرەباڵغی و ژاوەژاو و گرانی بازاڕەوە دەناڵێنن.
گەشتیارانیش لە هەموو کونجێکی دونیا ڕوو لەو شارانە دەکەن، کە ژمارەی دانیشتووانەکەیان لە ملیۆنێك کەس زیاترە.
یەکەم/ شاری “دەلها”ـی هیندی پیسترین شارە لەسەر ئاستی جیهان لە ڕووی ژینگەوە:
شاری “دەلها”ـی پایتەختی هیند بە بێزارکەرترین و پیسترین شار لەسەر ئاستی جیهان دەژمێردرێت لە ڕووی ژینگەوە، ئەوەش بە گوێرەی پۆڵێنبەندی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، ژمارەی دانیشتووانەکەشی دەگاتە 9,9 ملیۆن کەس، لە پێشەوەی ئەو وڵاتانەوەش دێت کە پڕ ژاوەژاوترین شارن لەسەر ئاستی جیهان، هەر لەوبارەیەوە “سەنتەری هیند بۆ زانست و گەشەپێدان” ئاماژەی بەوە کردووە کە ئاستی پیسی کەشوهەوا لەو شارەدا، ڕێژەی 60%ـی ئاستە تەندروستییەکە تێدەپەڕێنێت.
دووەم/ شاری “مۆسکۆ”ـی ڕووسی قەرەباڵغترین شارە لەسەر ئاستی جیهان لە ڕووی هاتۆچۆوە:
شاری “مۆسکۆ”ـی ڕووسی بە یەکێك لە خراپترین پایتەختەکان لەسەر ئاستی جیهان دەژمێردرێت لە ڕووی قەرەباڵغی و خنکانی هاتوچۆوە، بەوەی شاری “مۆسکۆ” لە نیشاندەری قەرەباڵغی هاتوچۆوە بە ڕێژەی 74% لە پێشەنگدا هاتووە، نیشاندەرەکەش بەراوردی کاتەکانی سەفەرکردن لە ماوەی کاتژمێرەکاندا، کە قەرەباڵغی تێدا نییە، وە لە نێوان ئەو کاتانەی قەرەباڵغییەکە لە لووتکەدایە دەکات لە 60 شاری جیهان.
سێیەم/ شاری “لەندەن”ـی پایتەختی بەڕیتانیا خراپترین شارە لە ڕووی گوزەرانەوە:
تێچووی بژێوی و گوزەرانی ژیان لە شاری “لەندەن” لە هەموو شارێکی دیکەی جیهان زیاترە، بڕی خەرجی هاتوچۆی مانگانەش لەو شارەدا دەگاتە 220 دۆلار، بێجگە لە بەرزبوونەوەی خەرجی کرێ و نرخی هوتێل، کە زۆر زۆر گرانە، نرخی یەك گاڵۆن بەنزینیش دەگاتە نزیکەی 9 دۆلار.
چوارەم/ شاری “کراکاس”ـی پایتەختی ڤەنزوێلا بە ترسناکترین شار دەژمێردرێت لە جیهان:
ڕێژەی ساڵانەی تاوان لە شاری “کراکاس”ـی پایتەختی ڤەنزوێلا دەگاتە نزیکەی 119 تاوانی کوشتن بۆ هەر 100 هەزار کەسی نیشتەجێی ئەو شارە، ئەو ژمارەیەش دوو ئەوەندە زیاترە لە نزیکترین ڕکابەری کە ئەویش شاری “نیو ئۆلالینز”ـی ئەمریکییە.

إرسال تعليق