ویلایەتی “میگالایا” لە هیند |
خەڵکی ئەو شارە ڕاهاتوون لە ژیانی ژێر باران، بە زۆریش وا دەبێ کە کرێکارەکان لە دەرەوە چەتری دەگمەنی دروستکراو لە داری حەیزەران و گەڵای مۆز هەڵدەدەن کە هەموو جەستەیان دادەپۆشێت.
یەکێکیش لە جوانترین سیماکان لە ناوچەکەدا، پردە سروشتییەکانن، کە ئەو دۆڵانە دادەپۆشن، کە باران نوقمی کردوون.
بە گوێرەی زانایانی کەشناسی، هۆکاری ئەو بارانبارینە زۆرە لە ویلایەتی “میگالایا” لە هیند، دەگەڕێتەوە بۆ بزاوتە هەواییە هاوینییەکان، کە دەشتەکانی بەنگلادیش دەگرێتەوە، ئەوەش دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی شێ، پێش ئەوەی بە ئاراستەی باکوور بجووڵێت و لە کاتی گەیشتنی بە گردەکانی “میگالایا” پەڵە هەورەکان دروست بکات، پاشان بەرگە هەوا گچکە دەبێتەوە و پاڵەپەستۆیەكی توندی دەکەوێتە سەر، بە تەرزێك بەرگەی ڕێژەی بەرزی شێ ناگرێت، ئەوەش سەردەکێشێت بۆ بارانبارینی بەردەوام لەو شوێنە.
وێنەی ویلایەتی “میگالایا” بە قەبارەی گەورەتر:
إرسال تعليق