لە ئێستادا، زۆربەمان پەیوەستین بە مۆبایلەکانمان، چونکە سەرچاوەی سەرەکی جێبەجێکردنی کارە گرنگەکانمانە، بە تایبەت بۆ ئەنجامدانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان و بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت، بەڵام دابەزینی شەحنی پاتری وەکو کابوسێك خۆی دەکا بە بیرکردنەوەمان، لە ڕاستیشدا ئەوە کێشەیەکی زۆر گەورەیە و ڕووبەڕووی زۆربەمان دەبێتەوە.
لە هەمانکاتدا شتێکی زۆر سەیرە، چۆن دەبێت شتێکی بچووکی وەکو پاتری مۆبایل کاریگەری بخاتە سەر ژیانمان و سەرقاڵمان بکات!، وێڕای ئەوەش تا ڕادەیەك لۆژیکییە ئەو حاڵەتە بە هەند وەربگرین، چونکە وەکو لەسەرەوە باسمانکرد، مۆبایل بووەتە پێویستییەکی هەرە گرنگ لە ژیانمان.
بۆیە بە مەبەستی پاراستنی تەمەنی پاتری مۆبایلەکەت و دانەبەزینی شەحنەکەی، ئەو چەند خاڵە جێبەجێ بکە:
یەکەم/ درەوشانەوەی شاشە کەم بکەوە و لەسەر کەمترین پلە دایبنێ، بۆ ئەوەی وزەی زۆر بەکار نەهێنێت.
دووەم/ داتاکانی ئینتەرنێت دابخە، لەو کاتانەی پێویستت پێیان نییە.
سێیەم/ باکگراوەندێکی جێگیر لەبری جوڵاو بۆ شاشە دابنێ.
چوارەم/ بلۆتۆس دابخە لەو کاتانەی پێویستت پێی نییە، سەماعەی بلۆتۆسی تایبەت بە خۆت بەکارمەهێنە.
پێنجەم/ خزمەتگوزارییەکانی (GPS) بوەستێنە، کە شوێنەکانت بۆ دیاری دەکات.
شەشەم/ خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی وای فای (WiFi) دابخە، لەو کاتانەی پێویستت پێ نییە.
حەوتەم/ مۆبایلەکەت وا لێبکە بە شێوەی ئۆتۆماتیکی قوفڵ ببێت، لەو کاتەی لەناو دەستت نییە و بەکاری ناهێنی.
هەشتەم/ کاتێك چاوت بە کەسێك دەکەوێت یان لە چێشتخانەی یان لە هەر شوێنێکی دیکەی، واز لە مۆبایلەکەت بێنە و هەوڵبدە خۆت بە مۆبایلەکەتەوە خەریك نەکەی و چێژ لە قسە و کفتوگۆکردن لەگەڵ هاوڕێیان و ڕوانین بۆ سروشت وەربگری.
نۆیەم/ لەو کاتانەی دەڕۆیتە دەرەوە، با وایەر شەحنت پێبێت، بە تایبەت بۆ سەفەرێکی دوور یان لە سەردانێك زۆر بمێنییەوە.
دەیەم/ گوێ لە قوڕئانی پیرۆز و گۆرانی و مۆزیك بگرە، چونکە قوڕئانی پیرۆز و مۆزیك و گۆرانی کەمترین وزەی پاتری سەرف دەکەن.
یانزەیەم/ هەوڵبدە بزانی چ پڕۆگرامێك و بەرنامەیەك شەحنی مۆبایلەکەت دادەبەزێنێت و ڕایبگرە.
دوانزەیەم/ پاتریەکی دیکە بکڕە و با هەمیشە بۆ کاتی پێویست وەکو یەدەگ پێت بێت.

إرسال تعليق