لە شاری لیستەر سیتی لە ئینگلتەڕا، باشترین فڕن هەیە، کە بەرهەمەکانی هەویرکاری پێشکەش دەکات، فڕنەکە ناوی “هارڤستنگ بێکری”ـیە، ناوبانگی فڕنەکە لە هەموو ئینگلتەڕا و جیهان دەنگی داوەتەوە.
بەڵام جارێکیان کتوپڕ فڕنەکە لەکار کەوت، بۆیە پێویست بوو لەسەر ئیدارەی فڕنیەکە 12 کاتژمێر چاوەڕێ بکەن تاوەکو سارد دەبێتەوە و چاکی بکەنەوە، ئەوەش پێشهاتێکی زۆر ناخۆش و نەخوازراو بوو بۆیان، چونکە ئەگەر بۆ ئەو ماوە درێژە چاوەڕێیان بکردبوایە، زیانێکی مادی گەورەیان بەر دەکەوەت بە بڕی 880 بۆ 1000 جونەیهی ئیستەرلی، ئەو بڕە پارەیەش زۆر گەورە بوو بۆیان.
بۆیە ئیدارەی فڕنیەکە داوای لە دوو لە کرێکارەکانی فڕنیەکە کرد بچنە ناو فڕنیەکە و کێشەکە بدۆزنەوە و چاکی بکەنەوە، ئەوەش موجازەفەیەکی شێتانە بوو لەلایەن هەردوولاوە.
دوو کرێکارەکە چوونە ناو فڕنییەکە، بەڵام بەهۆی بەرزی پلەی گەرمی ناو فڕنیەکە و نەبوونی ئۆکسجین تێیدا، هەردووکیان گیانیان لەدەستدا.
دۆسیەی مردنی دوو کرێکارەکە بردرایە دادگا، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنی ورد، دادگا بڕیاریدا بەڕێوبەر و کارمەندانی ئیدارەی فڕنیەکە زیندانی بکرێن و بە بڕی 900 هەزار جونەیهی ئیستەرلینیش غەڕامە بکرێن، ئەو بڕە پارەیەش وەکو قەرەبوو بەخشرایە خێزانی هەردوو کرێکارەکە.
ئەوەی گرنگە لەو پەندە واقیعیەی ژیان وانەی لێوەربگرین، پێویستە ڕەچاوی سەرەنجامی هەر موجازەفەیەك بکەین، وەکو ئەوەی ئیدارەی فڕنیەکە بە زیانی 880 بۆ 1000 جونەیهی ئیستەرلی ڕازی نەبوون و دەستیان بۆ کارەساتێکی گەورە برد، کە بێجگە لە زیندانیکردن، زیانەکەشیان بڕی 900 هەزار جونەیهی ئیستەرلینی بوو، کە جیاوازی زیانەکەش ئێکجار گەورە دیارە.

إرسال تعليق