زۆر کەس ئەو پرسیارە دەکات و بە دوای حوکمی شەرعی ئەوەدا دەگەڕێت، ئایا ڕۆژووی نوێژنەکەر قەبول دەکرێت؟، یان بە پێچەوانەوە ئایا نوێژی ئەو کەسەی بەڕۆژوو نابێت قەبول دەکرێت؟، بۆیە لە سایتی قەڵەم پرێس بە پێویستمانزانی موسڵمانان و ڕای گشتی لە هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەی شەرعی ئەو بابەتە لە ڕوانگەی قوڕئان و فەرموودە ئاگادار بکەینەوە.
شەرعناسانی ئیسلام وەڵام دەدەنەوە و دەڵێن: ئیسلام ئایینێکی تەواو و گشتگیرە، کە دروست نییە هەندێك لە فەڕزەکان ئەنجام بدرێن و هەندێکی دیکەش تەرك بکرێن، هەر بۆیەش هەر کەسێك بەو ڕێگەیەدا بڕوات، خوای گەورە بە نەنگی لەسەری حیساب کردووە، ئەوەتا لە پەرتووکەکەیدا دەفەرمووێت:
” شهر رَمَضَانَ الَّذِى أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِّنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ وَمَن كَانَ مَرِيضاً أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ يُرِيدُ اللّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلاَ يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ وَلِتُكْمِلُواْ الْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُواْ اللّهَ عَلَى مَا هَدَاكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ ” البقرة 185.
واتای ئەو ئایەتە: مانگی ڕهمهزان (ئهو مانگهیه) كه قورئانی تێدا هاتۆته خوارهوه، لهكاتێكدا ئهم قورئانه ڕێنومایی بهخشه به خهڵكی و بهڵگهی زۆری تێدایه، له ڕێنومایی و جیاكردنهوهی ڕاست و ناڕاست و حهق و ناحهق، جا كهسێك له ئێوه مانگی ڕهمهزانی بینی (یان ههواڵی بینینی پێدرا)، دهبێ ئهو مانگه بهڕۆژوو بێت، ئهو کەسهشی كه نهخۆش بێت یان له سهفهردا بێت، با لهڕۆژانی تردا بهو ئهندازه بیگرێتهوه، چونكه خوا ئاسانكاری بۆ ئێوه دهوێت و نایهوێت (پهرستن و فهڕزهكانتان) لهسهر قوڕس و گران بكات و بۆ ئهوهی ئهو ماوه دیاریكراوه تهواو بكهن و خوا بهگهوره بگرن و سوپاسگوزاریشی بكهن لهسهر ئهوهی كه ڕێنومایی كردوون (سروودی جهژن: الله اكبر الله اكبر الله اكبر، لا اله الا الله والله اكبر، الله اكبر ولله الحمد، بهجێهێنانی ئهم فهرمانه خواییهیه).
جا ئەو کەسەی لە ڕەمەزاندا بەڕۆژوو دەبێت و نوێژ ناکات، بنچینەیەك لە بنچینەکانی ئیسلامی تێکداوە، هاوشێوەی ئەو کەسەی نوێژ دەکات و بەڕۆژوو نابێت، بۆیە دەڵێین: ئەو کەسەی لە ڕەمەزاندا بەڕۆژوو دەبێت و نوێژ ناکات، حوکمەکە بۆ خوای گەورە جێهێڵدراوە و خوای گەورە خۆی بە تەنیا دەزانێت ئایا عیبادەتەکە و فەڕزەکەی لێ قەبول دەکرێت یان نا، بەو واتایەی هیچ کەسێك ناتوانێت حوکمی شەرعی ڕەها لەسەر ئەو بابەتە بدات.
ئەوەشمان لە بیر نەچێت کە پێغەمبەری خۆشەویستمان دەفەرمووێت: ” رُبَّ صائم ليس له من صيامه إلا الجوع والعطش، ورُبَّ قائم ليس له من قيامه إلا التعب والنصب”، واتە: زۆر ڕۆژووەوان هەیە کە لە بەڕۆژووبوونەکەیدا تەنها تینووێتی و برسێتییەکەی بۆ دەمێنێتەوە و هیچ پاداشتێکی دەستناکەوێت، زۆر موسڵمانیش شەوان هەڵدەستێتەوە و شەونوێژ و تاعەت و عیبادەت دەکات، بەڵام تەنها ماندووێتییەکەی بۆ دەمێنێتەوە و هیچ پاداشتێکی دەستناکەوێت.
والله تعالی أعلم.

إرسال تعليق