Ads (728x90)

لە دوای بەربانگ، دوو بەش میوە بخۆن
شارەزایانی بواری خۆراکناسی پێداگیری لەسەر ئەوە دەکەن، کە ڕۆژووەوانان لە دوای ڕۆژووشکاندنەکەیاندا، دوو بەش میوە بخۆن، چونکە میوەکان جۆرەها ڤیتامین و کانزاکان و ڕیشاڵەکان لەخۆدەگرن، ئەوانەش ڕۆژووەوان زۆر پێویستی پێ دەبن لە دوای ڕۆژێکی درێژ.

مێوەجات بە جێگرەوەی شیرنەمەنییەکانی مانگی ڕەمەزان و ئەو خواردەمەنییانە دادەنرێت کە بەهایەکی خۆراکی بەرزیان هەیە، میوەکانیش بەوە جیا دەبنەوە کە تینووێتی ڕۆژووەوان دەڕەوێنێتەوە، لە دوای بەڕۆژووبوونیش لە ڕۆژێکی درێژ، چالاکی پێدەبەخشێت.

لە کاتێکدا شیرنەمەنییەکانی مانگی ڕەمەزان مادەی شەکر و چەورییە تێرەکان لەخۆدەگرن، میوەکانیش لەو خواردەمەنییە هاوسەنگانە دەژمێردرێن لە ڕووی بوونی گەرمۆکەکان تێیاندا، هەروەها لە ڕوونی بوونی توخمە خۆراکییە بەرزەکان تێیاندا.

لە بەناوبانگترین میوە سوودبەخشەکانیش لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا، میوەی شووتیە، کە تینووێتی ڕۆژووەوان دەڕەوێنێتەوە، چونکە ئاوی تێدایە و هەر پارچە شووتیەکیش 80 گەرمۆکە لەخۆدەگرێت، میوەی مۆزیش دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان کە یارمەتیدەرە لەسەر پاراستنی تەندروستی کۆئەندامی هەرسکردن، هەروەها ڕۆژووەوان لە تووشبوون بە قەبزی دەپارێزێت، کە حاڵەتی قەبزی لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا زۆر دەبێت، هەروەکو میوەی مۆز 100گەرمۆکە لەخۆدەگرێت.

سەبارەت بە میوەی هەناریش، شارەزایانی بواری خۆراکناسی دووپات لەوە دەکەنەوە، کە هەنار دڵ بەهێز دەکات و خوێن پاك دەکاتەوە و یارمەتیدەرە بۆ چاکبوونەوە لە خراپ هەرسکردن، هەر 100 گرامیش لە هەنار 100گەرمۆکە لەخۆدەگرێت.

سەبارەت بەو کەسانەش کە پەنا دەبەنە بەر خواردنەوەی شەربەتی میوەکان، شارەزایانی بواری خۆراکناسی دووپات لەوە دەکەنەوە، کە نابێت زیادەڕۆیی لەوەدا بکرێت، بەڵکو یەك پەرداخ شەربەتی میوە بەسە لە ڕۆژێکدا.

إرسال تعليق