لە دووەم یاری قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی جامی جیهانی لە بەڕازیل، کاتژمێر 11 ی دوێنێ شەو بە کاتی هەرێمی کوردستان، هەردوو هەڵبژاردەی هۆڵەندا و ئەرجەنتین لە یارییەکی بەهێز و مێژوویی و ئاگریندا بەیەکگەیشتن.
یاریزانانی هەردوو هەڵبژاردە بە پشتبەستن بە تواناکانی ئەستێرەکانیان و بە ئامانجی گەیشتن بە یاری کۆتایی جامی جیهانی و بەدەستهێنانی دووەم بلیتی یاری فیناڵی مۆندیالی بەڕازیل و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەڵمانیا هاتنە ناو یاریگا، لە سەرەتاشدا تاوەکو نیو کاتژمێری یەکەم ئەرجەنتینییەکان باشتر دەرکەوتن و دەستپێشخەرییەکانیان بۆ تۆمارکردنی گۆڵ زیاتر بوو، بەڵام هۆڵەندییەکان بە پلانی بەرگری و پشتبەستن بە هێڕشی هەڵگەڕاوە یارییان دەکرد، لە پاش تێپەڕبوونی نیو کاتژمێرەکە گەڕانەوە ناو کەشوهەوای یارییەکە و کەوتنەوەخۆ بۆ بەرگرتن لە هەوڵەکانی تانگۆ بۆ تۆمارکردنی گۆڵ، بە شێوەیەکی گشتیش هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە گێمی یەکەمدا باشتر و سوورتر بوو بۆ بردنەوە، ئەو گێمەش بە ئەنجامی یەکسانبوونی سەلبی (0-0) کۆتاییهات.
لە گێمی دووەمدا تا ڕادەیەك هەمان سیناریۆی گێمی یەکەم دووبارە بووەوە، بەڵام ئەوجارەیان کلیلی کۆنتڕۆڵکردنی تۆپ لە دەست هۆڵەندییەکاندا بوو، بەڵام هێڕشبەرانی هۆڵەندا ڕووبەڕووی دیوارێکی پۆڵایین دەبوونەوە لە هێڵی بەرگری ئەرجەنتینییەکان، هەروەکو یارییەکە بۆ تانگۆش ئەستەم بوو، چونکە نەیاندەتوانی بەربەستی بەرگریکارانی هۆڵەندا ببڕن، لە ڕاستییدا یارییەکە زۆر قوڕس بوو بۆ هەردوولا و پێشبینیکردنی ئەنجامکەش قوڕستر بوو، سەرەنجام گێمی دووەمیش بە ئەنجامی یەکسانبوونی سەلبی (0-0) کۆتاییهات و ناوبژیوان بڕیاریدا لە دوو گێمی زیادکراودا یارییەکە یەکلایی بکرێتەوە.
لە گێمی یەکەمی زیادکراودا دەستپێشخەرییەکان و کلیلی کۆنتڕۆڵکردنی تۆپ و یاریگا لە دەست هۆڵەندییەکاندا بوو، ئەرجەنتینییەکانیش ماندووبوونیان پێوە دیار بوو و بەرەو هێڵی بەرگری پاشەکشەیان کرد بوو، بەمجۆرەش گێمی یەکەمی زیادکراو کۆتاییهات.
لە گێمی دووەمی زیادکراودا هەمان سیناریۆی گێمەکانی پێشوو بینرا و هیچ کامیان نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن، چونکە یارییەکە لە زۆربەی کاتەکاندا بە داخراویی دەبینرا، ئەو گێمەش بە ئەنجامی یەکسانبوونی سەلبی (0-0) کۆتاییهات، هەر بۆیە ناوبژیوان پەنای بردە بەر لێدانەکانی یەکلاییکەرەوە، لە لێدانەکانی پەناڵتیش هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە درەوشانەوەی گۆڵچییەکەیان “ڕۆمێرۆ” کە دوو پەناڵتی گەڕاندەوە، توانی بە ئەنجامی (4-2) سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.
بەو سەرکەوتنەش ئەرجەنتین گەیشتە یاری کۆتایی مۆندیال و گرەوەکەیان لە هۆڵەندا بردەوە و لە یاری کۆتایییدا لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو 13/7/2014 کاتژمێر 10 ی شەو بە کاتی هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەبێتەوە، هۆڵەنداش بە پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرزەوە ماڵئاواییان لە مۆندیال کرد.

إرسال تعليق