لە دووەم یاری قۆناغی 8 ی جامی جیهانی لە بەڕازیل، کاتژمێر 11 ی دوێنێ شەو بە کاتی هەرێمی کوردستان، هەردوو هەڵبژاردەی کۆلۆمبیا و بەڕازیل بەیەکگەیشتن.
یاریزانانی بەڕازیل بە پشتبەستن بە خاك و جەماوەرەکەیان و بە ئامانجی بردنەوە و بەدەستهێنانی دووەم بلیتی چوارگۆشەی زێڕین هاتنە ناو یاریگا، هەر بۆیەش دەستپێشخەریان کرد و لە خولەکی (6) ی یارییەکەدا یاریزانی هێڵی بەرگری “تیاگۆ سیلڤا” گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد و ئەرکی کۆلۆمبیای زەحمەت کرد، هەر دوای گۆڵەکە یاریزانانی کۆلۆمبیا کەوتنەخۆ و خۆیان ڕێکخستەوە بە مەبەستی بەدەستهێنانەوەی متمانە و هاوسەنگی، گێمی یەکەمیش بەو تاقە گۆڵەی بەڕازیلییەکان کۆتاییهات.
لە گێمی دووەمیشدا یاریزانانی کۆلۆمبیا هەموو هەوڵێکی خۆیان خستەگەڕ بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە و بەردەوامبوون لە مانەوە لەناو کەشوهەوای مۆندیال، هەر بۆیەش باشتر دەرکەوتن و ئاستێکی بەرزیان پێشکەشکرد، بەڵام بەڕازیلییەکان سوودیان لە پێشڕەویکردنی کۆلۆمبییەکان وەرگرت و توانیان لە خولەکی (69) ی یارییەکەدا لە ڕێی یاریزانی هێڵی بەرگری “داڤید لویز” گۆڵی دووەم تۆمار بکەن، لە خولەکی (79) ی یارییەکەدا “گیمیس ڕۆدرێگز” بە لێدانی پەناڵتی جیاوازییەکەی بۆ گۆڵێك کەمکردەوە، بەڵام وێڕای هەوڵی زۆری کۆلۆمبییەکان، بەڵام سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی (2-1) کۆتاییهات، بەڕازیلییەکانیش گرەوەکەیان لە کۆلۆمبییەکان بردەوە و بوونە خاوەنی دووەم بلیتی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی مۆندیال، کۆلۆمبییەکانیش بە تۆمارێکی جوان ماڵئاواییان لە مۆندیال کرد.
ئەوەی جێی ئاماژە بۆ کردنە، هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و بەڕازیل لە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی مۆندیال ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، بەڵام لەو یارییەدا بەڕازیلییەکان لە گرنگترین یاریزانی هێڵی بەرگری و کاپتنی هەڵبژاردەکە “تیاگۆ سیلڤا” بێبەش دەبن بەهۆی وەرگرتنی دووەم کارتی زەردەوە، هاوکات ئەستێرە و گۆڵکارەکەشیان “نیمار داسیلڤا” تووشی پێکان هات، بێگومان ئەوەش کێشەی زۆر گەورەیان بۆ دروستدەکات.

إرسال تعليق