بە گوێرەی خەمڵاندنەکانی ئەنجومەنی فۆربس، یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی پارێزگاریکرد لە نازناوی دەوڵەمەندترین یانەی جیهان، لەو دەمەدا یانەکانی خولی تۆپی پێی ئەمریکی بۆ پیشەگەران سەرلەنوێ لە سەرووی لیستەکە ئامادەییان هەیە.
ئەنجومەنی فۆربس ڕایگەیاند، بەهای یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی گەیشتووەتە 3.44 ملیار دۆلار، بەوەش بۆ دووەم جار پێشەنگی لیستی دەوڵەمەندترین یانەکانی جیهانی گرتووە، لە دوای ئەویش یانەی بەرشەلۆنەی ڕکابەرەکەی دێت بە بەهای 3.2 ملیار دۆلار، لە پلەی سێیەمیش یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی دێت بە بەهای 2.81 ملیار دۆلار.
یانەی نیویۆرك یانکیزی ئەمریکی کە لە خولی بیسبۆل بۆ یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا یاری دەکات، لە پلەی چوارەمدا دێت بە بە بەهای 2.5 ملیار دۆلار، لەو کاتەی یانەی دالاس کاوبۆیزی ئەمریکی لە پلەی پێنجەمدا دێت بە بە بەهای 2.3 ملیار دۆلار.
شایەنی باسە لە وەرزی ڕابردوودا یانەی ڕیال مەدرید توانی هەردوو نازناوی چامپیۆنزلیگ و جامی شای ئیسپانیا بەدەستبهێنێت، بەڵام یانەی بەرشەلۆنەی ڕکابەرەکەی بە دەستبەتاڵی لە هەموو پاڵەوانێتییەکان هاتە دەرەوە، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت ڕکابەری ئەو دوو یانەیە لەو وەرزەدا بەرەو ئاستێکی زۆر بەرزتر هەنگاو بنێت، بە تایبەت لە خولی ئیسپانیدا، کە وەرزی ڕابردوو یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید هەژموونی هەردووکیانی لە کۆنتڕۆڵکردنی ڕکابەری لەسەر ئەو نازناوە تێکشکاند.

إرسال تعليق