Ads (728x90)

گرنگی ڕۆژووشکاندن بە خورما
لە کاتی بەربانگ و ڕۆژووشکاندندا، ڕۆژووەوان ئارەزووی هەموو جۆرە خواردەمەنییەك و شیرنەمەنییەك دەکات، بەڵام پێناچێت هەموویان سوودبەخش بن بۆی، بەڵکو زۆربەی جار تووشی گرفتی تەندروستی دەکەنەوە.

پسپۆڕانی بواری پزیشکیش لە ساڵانی ڕابردوو تا ئێستاش، چەندین لێکۆڵینەوەی زانستی چڕوپڕیان لەسەر خورما ئەنجامداوە و ئەوەیان ئاشکراکردووە، کە خورما پڕ سوودترین جۆری خواردەمەنی و شیرنەمەنی سروشتییە کە تەندروستییەکی بەهێز بە مرۆڤ ببەخشێت، لەوەش گرنگتر ئەوەیان پشتڕاست کردۆتەوە کە خورما کاردانەوەی خراپ لەسەر تەندروستی مرۆڤ دروستناکات.

ئێمە لێرەدا مەبەستمان نییە قسە لەسەر گرنگی و بایەخی خستنەڕووی ئەو لێکۆڵینەوە زانستییانە بکەین، بەڵکو دەمانەوێت لە دیدگایەکی دیکەوە باس لە گرنگی خورما بکەین، ئەویش گرنگی ڕۆژووشکاندنە بە خورما، کە لەو چەند خاڵەی خوارەوە بۆ ڕۆژووەوانانی موسڵمانی ڕووندەکەینەوە:

  • خواردنی 3 دەنکە خورما لە کاتی ڕۆژووشکاندن زۆر سوودبەخشە بۆ تەندروستی.
  • خورما مادە شیرینییە سادەکان لەخۆدەگرێت.
  • قەرەبووی ئەو شیرینییە دەکاتەوە کە لە ماوەی بەڕۆژووبووندا لە جەستەی مرۆڤ کەمیکردووە.
  • بە پاککەرەوەی جەستەی مرۆڤ دادەنرێت لە مادە ژەهراوییەکان.
  • مادە چەورییەکانی زۆر کەم تێدایە.
  • ڕێژەیەکی بەرز لە مادەی ئاسن لەخۆدەگرێت، ئەوەش بۆ بەهێزکردنی ڕۆژووەوان لە ڕووی جەستەییەوە زۆر گرنگە.
  • زۆر سوودبەخشە بۆ قەبزی، کە زۆرجار ڕۆژووەوانان ئەو گرفتەیان بۆ دروست دەبێت.
  • جگەر و دڵ و خوێن بەهێز دەکات.
  • بۆ سەرئێشە و ژانی لاسەر زۆر گرنگ و سوودبەخشە.
  • هەرسکردنی خورما ئاسانە.
  • خورما شڵەژان و گرفتەکانی کۆئەندامی هەرسکردن کەمدەکاتەوە.
  • خورما وزەبەخشە بۆ جەستەی مرۆڤ.

ئەوانەی باسمان کردن زۆر گرنگن بۆ ڕۆژووەوانان، بۆیە گرنگتر لەوەش ئەوەیە لە کاتی بەربانگی ئێواراندا لەبەر چاویان بگرین و بیکەینە یەکەم شت بۆ ڕۆژووشکاندن، خوای گەورە ڕۆژووەکانتان و تاعەت و عیبادەتتان قەبول بکات.

إرسال تعليق