Ads (728x90)

نۆیەر: پێنج هەفتە ئاهەنگ دەگێڕین
باشترین گۆڵپارێزی هەڵبژێردراو لە جامی جیهانی بەڕازیل، “مانوێل نۆیەر” دەڵێت، ئەڵمانیا لانیکەم پێنج هەفتە ئاهەنگ دەگێڕین بەو نازناوە گەورەیەی بەدەستمانهێناوە.

“مانوێل نۆیەر” کە ئاستێکی گەورەی لەگەڵ هەڵبژاردەی مانشافتی ئەڵمانیا لە جامی جیهانی بەڕازیل پێشکەشکرد و ڕۆڵی گەورەشی بینی لە بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانانی جیهان، پێیوایە لە ساڵانی ڕابردوودا هەڵبژاردەکەی تووشی چەند شکستێك بوویەوە، بە تایبەت لە کاتی خۆئامادەکردن بۆ مۆندیال، بەڵام سەرەنجام سەرکەوتوو بوون و بۆ چوارەم جار نازناوی جامی جیهانی بەدەستهێنا.

شایەنی باسە “مانوێل نۆیەر” یەکێکە لە گۆڵپارێزە ئاستبەرزەکانی جیهان، لەگەڵ یانەی بایرن میونخیش ئاست و ئەدایەکی گەورەی پێشکەشکردووە، ئەوەش وایکردووە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ یاریزانانی هەڵبژاردەکەی دروستبکات و بەیەکەوە دەستکەوتێکی مێژوویی بۆ ئەڵمانەکان بەدەستبێنن.

إرسال تعليق