لە یاری دوێنێ شەوی هەڵبژاردەی مانشافتی ئەڵمانیا لە بەرامبەر هەڵبژاردەی بەڕازیل لە دەستپێکی یارییەکانی چوارگۆشەی زێڕین، ڕاهێنەری ئەڵمانەکان “یواکیم لۆف” بە پلانێکی تۆکمە و بەهێزەوە ڕووبەڕووی سەماکەرانی سامبا بووەوە و زیرەکانە پێکهاتە سەرەکییەکەی بۆ ئەو یارییە گرنگە دانا بوو.
یەکێك لە خاڵە گرنگەکانی ناو پێکهاتەی سەرەکی هەڵبژاردەی مانشافت، یاریپێکردنی “میرۆسلاڤ کلۆزە” بوو وەکو هێڕشبەری ئازاد، کە مەبەستیش لەوە ئەوە بوو “میرۆسلاڤ کلۆزە” بتوانێت فشارێکی دەروونی لەسەر یاریزانانی بەڕازیل دروستبکات، هاوکات ڕەخساندنی دەرفەتێکی زێڕین بوو بۆ نابراو تاوەکو وابەستبوونی خۆی لەگەڵ ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل “ڕۆنالدۆ” لە پێشەنگی گۆڵکارانی مۆندیال هەڵبوەشێنێتەوە، چونکە هەر یەکێکیان خاوەنی (15) گۆڵ بوون، ئەوە بوو “میرۆسلاڤ کلۆزە” لە ئاست ئەو هەلە زێڕین و مێژوویەدا بوو و لە خولەکی (23) ی یارییەکەدا توانی گۆڵێکی جوان و مێژوویی تۆمار بکات و ناوی “ڕۆنالدۆ” ی ڕکابەری لە پێشەنگی گۆڵکارانی مۆندیال بسڕێتەوە و بە تەنها خۆی ببێتە گۆڵکاری مێژوویی مۆندیال.
“میرۆسلاڤ کلۆزە” بەو گۆڵەی بووە خاوەنی (16) گۆڵ، بەو دەستکەوتە مێژوویەش نازناوی گۆڵکاری مێژوویی مۆندیالی بەدەستهێنا و بووە تاکە یاریزان بە درێژایی مێژووی مۆندیالەکان ببێتە خاوەنی ئەو ژمارە گۆڵە، بە تایبەت کە شکاندنی ئەو ڕیکۆردە زۆر ئەستەم دەبێت بۆ هەر یاریزانێکی دیکە.

إرسال تعليق