ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە دوای تەواوکردنی پشکنینە پزیشکییەکان بە سەرکەوتوویی، یاریزانی پێشووی یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی “تۆنی کرۆس”، بە شێوەیەکی فەرمی گرێبەستی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی واژۆ کرد و بە هاندەران و دەزگاکانی ڕاگەیاندن ناسێنرا.
گرێبەستەکەی “تۆنی کرۆس” لەگەڵ مێرنگێ بۆ ماوەی 6 وەرزی داهاتوو دەبێت، بڕی تێچوونی گواستنەوەشی بۆ قەڵای سپی بە 30 ملیۆن یۆرۆ لەسەر یانەی شاهانە دەکەوێت، مووچەی ساڵانەشی بڕی 6 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا “تۆنی کرۆس” لەگەڵ هەڵبژاردەی مانشافتی ئەڵمانیا جامی جیهانی لە بەڕازیل بەدەستهێنا و یەکێك بوو لە ئەستێرە درەوشاوەکانی مۆندیال، کە ڕۆڵێکی گەورەی بینی لە هێڵی ناوەڕاست بۆ مسۆگەرکردنی سەرکەوتنەکان و بەدەستهێنانی نازناوەکە بۆ چوارەم جار لە مێژووی ئەڵمانیا.
“تۆنی کرۆس” خاوەن توانایەکی گەورەیە لە هێڵی ناوەند، بە تایبەت لە بەستنەوەی هێڵی بەرگری و هێڕشبردن، هەروەها خاوەن توانایەکی گەورەشە لە لێدانەکان بە ئاراستەی گۆڵ، بۆیە هاتنی بۆ ڕیزەکانی یانەی شاهانە ئیزافەیەکی بەهێز دەبێت، بە تایبەت کە کۆمەڵێك ئەستێرەی گەورە یاری بۆ دەکەن، لە ڕاستییدا “تۆنی کرۆس” کارتێکی گرنگ دەبێت بە دەست “کارلۆ ئەنشیلۆتی” ڕاهێنەرەوە.
شایەنی باسە “تۆنی کرۆس” ی تەمەن ساڵ 24، دەستپێکی مێرکاتۆی یانەی شاهانە بوو، درێسی ژمارە 8 لە ڕیزەکانی یانەی شاهانە دەپۆشێت، ئەو درێسەی هاونیشتیمانەکەی “مەسعود ئۆزێل” پێش جێهێشتنی قەڵای سپی دەیپۆشی

إرسال تعليق