Ads (728x90)

گۆڵکاری مۆندیال ڕووناکییەکان دەڕفێنێت
یاریزانی لاوی هەڵبژاردەی کۆلۆمبیا “جیمیس ڕۆدریگز”، لە جامی جیهانی بەڕازیل بە ئاستێکی بەرز و درەوشاوەوە دەرکەوت و توانی بە تۆمارکردنی 6 گۆڵ، نازناوی گۆڵکاری مۆندیال بۆ خۆی مسۆگەر بکات، هەر بەو هۆیەشەوە گەورە یانەکانی ئەوروپاش، لە سەروویانەوە یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی، چاویان تێبڕیووە و کردوویانەتە ئامانج بۆ پەلکێشکردنی بۆ بەهێزکردنی ڕیزەکانی.

“جیمیس ڕۆدریگز” بەو ئاستبەرزییەی لە مۆندیال پێشکەشیکرد، توانیوێتی ڕووناکییەکان بڕفێنێت و ببێتە جێی سەرنج و تێڕامانی چاودێرانی وەرزشی، تەنانەت نرخی بەدەستهێنانی تواناکانی ئەو یاریزانە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بۆتەوە، چونکە یانەی مۆناکۆی فەڕەنسی کە “جیمیس ڕۆدریگز” یاری بۆ دەکات، ئامادە نییە بە ئاسانی و بە هەرزانی دەستبەرداری بێت.

هەر لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی ئیسپانی“مارکا” دوێنێ بڵاویکردەوە، کە “جیمیس ڕۆدریگز” نزیکبووەتەوە لە ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ یانەی شاهانە، بە گوێرەی هەواڵەکانیش یانەی مۆناکۆی فەڕەنسی داوای 115 ملیۆن یۆرۆی کردووە لە بەرامبەر فرۆشتنی “جیمیس ڕۆدریگز”، بەڵام پێدەچێت ناوبراو بە بڕی 75 ملیۆن یۆرۆ بێتە قەڵای سپی.

إرسال تعليق