دوای 11 ساڵ لە وازهێنانی لە یانەکە وەکو یاریزان، کاپتنی پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و کاپتن و ئەستێرەی مێرنگی “فێرناندۆ هیێرۆ” جارێکی دیکە گەڕایەوە قەڵا سپییەکە، بەڵام ئەوجارەیان وەکو شوێنگرەوەی “زێنەدین زێدان” لە پۆستی یاریدەدەرێتی بەڕێوبەری هونەری تیپی یەکەمی ڕیال مەدرید “کارلۆ ئەنچیلۆتی”.
یانەی ڕیال مەدریدیش لەسەر پێگەی فەرمی خۆی لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت ئەو هەواڵەی بڵاوکردەوە، پێشتریش “فێرناندۆ هیێرۆ” دوای وازهێنانی لە یانەکە وەکو یاریزان، پۆستی بەڕێوبەری وەرزشی یانەی مەلەگەی ئیسپانی پێسپێردرا بوو، هاوکات لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانی و یەکێتی تۆپی پێی جیهانیش کاریکردووە.
“فێرناندۆ هیێرۆ” مێژووێکی گەورەی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید هەیە، کە 14 ساڵ یاری بۆ یانەکە کردووە و سێ جار نازناوی چامپیۆنزلیگی لەگەڵ بەدەستهێناون لە ساڵەکانی 1998 و 2000 و 2002، بێجگە لە پێنج نازناوی خولی ئیسپانی، لە وەرزی 1997-1998 بە باشترین بەرگریکار لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا هەڵبژێردراوە.
شایەنی باسە “فێرناندۆ هیێرۆ” لە ساڵی 1989 ەوە لە یانەی بەلەد وەلیدی ئیسپانییەوە پەیوەندیکردووە بە یانەی شاهانە، تا ساڵی 2003 درێژەی بە کاروانی وەرزشی خۆی داوە لە ڕیزەکانی ئەو یانەیە و چەندین دەستکەوتی لەسەر ئاستی یانەکە و بۆ خۆیشی بەدەستهێناوە.

إرسال تعليق