بەرپرسانی هەرێمی “شینجیانگ” لە خۆرئاوای وڵاتی چین، ڕێنماییان دەرکردووە بۆ موسڵمانان کە لە مانگی ڕەمەزاندا بەڕۆژوو نەبن.
کۆمەڵە و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤیش لەسەر ئاستی جیهان گرتنەبەری ئەو ڕێوشوێنە بە جیاکاری ئایینی وەسف دەکەن، کە کەمینە موسڵمانی “ویگۆر” ی کردووەتە ئامانج.
ڕاپۆرتەکانی هەواڵی ڕەسمی باس لەوە دەکەن، کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ئاگادارینامەی ڕەسمی دەرکراون، تێیدا فەرمان بە ئەندامانی پارتی شیوعی چینی و فەرمانبەران و خوێندکاران دەکات لە مانگی ڕەمەزاندا بەڕۆژوو نەبن.
هەروەها بەرپرسانی هەرێمی “شینجیانگ” هەڵساون بە ناچارکردنی خاوەن چێشتخانە موسڵمانەکان بە بەردەوامبوون لە کارکردن لە ماوەی مانگی ڕەمەزان، هەروەکو بەرپرسان لە تۆڕی تەلەفزیۆنی حکومی لە ناوچەی “ئیلی” لە هەرێمەکە ڕایانگەیاندووە، کە بەڕۆژووبوون لە مانگی ڕەمەزان پێشێلکردنی سیستەمی حیزبی شیوعییە، بۆیە نابێ هیچ کادیر و ئەندامێك و فەرمانبەرێك بەشداری لە هیچ چالاکییەکی ئایینی بکات.
شایەنی باسە ماوەیەکە هەرێمی “شینجیانگ” شڵەژانی بەخۆیەوە بینییووە، کۆمەڵەکانی ویگۆریش لە مەنفا و چالاکوانانی مافی مرۆڤ دەڵێن، سیاسەتە سەرکوتکارییەکانی حکومەتی چینی کە شیوعییەکان حوکمڕانن و سەپاندنی کۆت و بەند بەسەر مومارەسەکردنی چالاکی و پەرستشە ئایینییەکان، بوونەتە هۆکاری شڵەژانەکان.

إرسال تعليق